شەڕی نهێنیی نێوان مەسروور و نێچیرڤان بارزانی

سەرچاوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان باس لە شەڕ و ناکۆکیی نهێنیی نێوان کوڕ و برازاکەی مەسعوود بارزانی لە سەر دەسەڵاتی هەرێم دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی بەحرەینی "اخبار الخلیج" بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی دا: هەنووکە لە هەرێمی کوردستاندا شایەدی شەڕێکی نهێنی لە نێوان مەسروور بارزانی کوڕی مەسعوود بارزانی و ڕاوێژکاری ئەمنی و بەرپرسی دەزگای ئاسایش لە گەڵ نێچیرڤان بارزانیی برازا و سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستانین.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: مەسروور بارزانی لە ئێستادا باڵی کێشاوە بە سەر دەزگاگەلی ماڵی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی دارایی بنەماڵە و حسێبەکانیان لە بانکگەلی ئەورووپی و تورکیایە. لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی-ش خاوەن چەندین رۆژنامە و دەزگای فەرهەنگییە.

نێچیرڤان بارزانی خاوەن زانکۆی کوردستانی هەولێر و مەسرووری-ش خاوەن زانکۆی ئەمریکیی دهۆکە کە هەر دوو زانکۆکە بەشێکن لە گرینگترین دامودەزگاکانی ڕاهێنان لە هەرێمی کوردستان. نێچیرڤان و مەسروور هەر دوو لە کۆنفڕانسی مۆنیخدا بەشداریان نواند و ئەوەش سەلمێنەری بوونی دوو بەرپرسی ئاسایش لە هەرێمی کوردستانە. مەسروور کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە دەستەوەیە و نێچیرڤان پێگەیەکی تایبەتیی لە نێوان هێزەکانی لیوای پێشمەرگەدا هەیە.

درێژەی ئەو ناکۆکییە لە نێوان کوڕی بارزانی و برازاکەی دەتوانێ دەرئەنجامی نەرێنی و ئەگەی ڕووخانی دەسەڵاتی هەرێمی بە دواوە بێت.

News Code 17287

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =