کەتیبەیەکی سەربازیی تورکیا ڕەوانەی عەفرین کرا

سوپای تورکیا کەتیبەیەکی گەورەی سەربازیی بە ١٠٠ تانک و زرێپۆشەوە ڕەوانەی سنووری عەفرین لە پارێزگای کیلیس کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، هاوکات لە گەڵ خەست بوونەوەی ئاگری شەڕی عەفرین لە رۆژی ڕابردووەوە، ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کەتیبەیەکی گەورەی سەربازیی بە چەکی قورس و تانک و زرێپۆش ڕەوانەی سنووری عەفرین لە پارێزگای کیلیس کردووە.

ئەو کەتیبە سەربازییە کە لە پارێزگای جۆراوجۆر و بنکەی سەربازیی جیاواز پێکهاتووە، بریتییە لە زیاتر لە ١٠٠ تانک، زرێپۆش و تۆپی سوپای تورکیا کە لە بنکە سەربازییەکانی پارێزگای کیلیسدا جێگر کراون.

News Code 17277

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =