سێهەمین پیشانگای توانایی گوندنشینەکانی کوردستان دەکرێتەوە

بەرپرسی گشتی کاروباری گوندەکان و ئەنجومەنی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: سێهەمین پیشانگای توانایی گوندنشینەکانی کوردستانی بە مەبەستی شرۆڤەی ڕۆڵی سیاسەتەکانی ئابووری بەرگرانە لە تاران دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان، کورش مورادی وتی: ئەو پیشانگایە بە ئامانجی ناساندنەوەی ڕۆڵی گوند لە بەرهەمهێنانی نەتەوەیی و هەروەها ئاشنایی ئەو کەسانە کە سەردانی ئەوێ دەکەن لە گەڵ توانایی و بەستێنی ناوچە گوندەوارییەکان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو وتیشی: ناساندنەوەی بەستێنەکانی ناوچە گوندەوارییەکان لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی جۆراوجۆر لە بوارەکانی پیشەی دەستی بچووک، پیشەی دەستییەکانی گوند و هەروەها ناساندنی شوێن و شتە فەرهەنگییەکان لەوانە دابونەریت، یارییە خۆجەییەکان، ڕێوڕەسمە ئایینییەکان، جلوبەرگ، شوێنە سروشتی و گەشتیارییەکان، بەستێنی توانایی لاوان، دروست کردنی پێوەندی شارنشینان و گوندنشینان لە ئامانجەکانی بەڕێوە بردنی ئەو پیشانگایەیە.

بە وتەی ناوبراو بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری، پیشەی دەستی، جلوبەرگی کوردی، دروست کراوە نەریتییەکان، دەەرمانە گیاییەکانی کێوەکانی کوردستان، دروست کراوە بەردینەییەکان و ... لە ئەو پیشانگا دەفرۆشرێت.

News Code 17273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =