نیۆیۆرکێر پاگه‌نده‌ی کرد:

دیداری زه‌ریف و کری له‌ مونیخ

ناسەی هەواڵ: 4241862 -
گۆڤارێکی ئه‌مریکایی پاگه‌نده‌ی کرد که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاتی ئاماده‌ بوون له‌ کۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی مونیخ له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشووی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام دیدار و گفتوگۆیان کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نیۆیۆرکێر له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێک به‌ تیتری "به‌رز بوونه‌وه‌ی هاوکارییه‌کانی ڕووسیا و ئێران له‌ درێژه‌ی ئاسته‌نگ دروست کردن بۆ ترامپ و ئه‌مریکا" پاگه‌نده‌ی کرد که‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ په‌ڕاوێزی کۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی مونیخ که‌ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا له‌ ئاڵمانیا به‌ڕێوه‌ چوو له‌گه‌ڵ جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریکا دیداری کرد.

 ئه‌م گۆڤاره‌ ئه‌مریکاییه‌ پاگه‌نده‌ی کرد که‌ له‌م دیداره‌ کری له‌ ئێرانییه‌کان داوای کردووه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو پێشێل کارییه‌کانی دۆناڵد ترامپ له‌ به‌رجامدا، ئێران له‌ به‌رجام نه‌کشێته‌وه‌ و پێبه‌ند بێت به‌ به‌ڵێنه‌کانی.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌، نیۆیۆرکێر ئاماژه‌ی به‌ دیداری زه‌ریف و سێرگه‌ی لاورۆف کردووه‌ و له‌ زاری زه‌ریفه‌وه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ بڕیاره‌کانی ئێران و ڕووسیا له‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ بۆ بابه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ یه‌کجار له‌ یه‌کتر نزیکه‌. 

ڕاشگه‌یێندراوه‌ که‌ بڕیاری ترامپ بۆ کێشه‌ دروست کردن بۆ به‌رجام له‌ ڕووی ژئۆستراتیژیکه‌وه‌ تیچووی یه‌کجار زۆری بۆ ئه‌مریکا ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی نێوان ڕووسیا و ئێران به‌ره‌و هاوکارییه‌کی ستراتیژیک هه‌نگاو بنێت.

ناردنی بۆچوون

5 + 6 =