١٨ کوژراو و ٣ بریندار و ١٩ ون بوو ئاکامی پێکدادانەکانی سوپای تورکیا

ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئاماری بریندار و کوژراوەکانی ئەو وڵاتەی لە پێکدادانی دوێنێ لە عەفرینی ١٨ کوژراو و ٣ کەس بریندار بوون و ١٩ کەسی دیکەش ون بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی دۆغان، بە پێی زانیارییەکان لە ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا، لە پێکدادانەکانی دوێنێی گەندی حاج بلال، لە ناوچەی کڵتەپەی عەفرین لە ٤٢ هەمین ڕۆژ لە ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون لە نێوان هێزەکانی یەپەگە لە گەڵ هێزەکانی ئاسایشی تورکیا ١٨ سەربازی تورکیا کوژرا و ٣ کەسیش بریندار بوون و ١٩ ی دیکەش ون بوون.

لە پێکدادانەکانی دوێنێ هەروەها کۆپتەرێکی سوپای تورکیا کە بۆ گواستنەوەی بریندار و کوژراوەکان هاتبووە شوێنەکە لە لایەن هێزەکانی یەپەگەوە کرایە ئامانج. ئەو کۆپتەرە نەیتوانی لە شوێنەکە بنیشێتەوە و ناچار بوو شوینەکە بەجێ بهێڵێ.

ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە یەکەم بەیانییەدا ژمارەی کوژراوەکانی ٥ سەرباز ڕاگەیاند کە لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشەکاندا ٣ سەربازی دیکەش کوژران. ئێستا دەرمانی ١٣ سەرباز درێژەی هەیە و دوایی رایگەیاند کە ڕێژەی کوژراوەکان گەیشتووەتە ١٨ کەس و ١٩ سەربازی دیکەش ون بوون.

News Code 17234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =