یادداشت؛

ڕەهەندە شاراوەکانی ڕووداوی عەفرین و غەوتەی رۆژهەڵاتی سووریا

ناسەی هەواڵ: 4240253 -
مەسعوود ئەسەدوڵڵاهی کارناسی پرسی رۆژهەڵاتی ناڤین لە یادداشتێکدا گۆشەگەلی شاراوە و ئاشکرای شەڕی عەفرین و غەوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشقی ڕوون کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – مەسعوود ئەسەدوڵڵاهی: لە حەوتەکانی ڕابردوودا هەلومەرجی ئەمنیی دوو ناوچەی عەفرین لە پارێزگای حەلەب لە باکووری رۆژئاوای سووریا و غەوتەی رۆژهەڵاتی لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق ڕەوتێکی قەیراناویی بە خۆوە گرتووە؛ هەلومەرجێک کە پێویستی بە شرۆڤە و لێکدانەوەی ڕەهەند و گۆشەگەلی جۆراوجۆر هەیە:

هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە باکووری رۆژئاوای حەلەب لە ٣٠ی بەفرانباری ئەمساڵ و دۆخی پارێزگای حەلەب و پارێزگای دراوسێی، واتە ئەدلەب بە تایبەت پاش شکستی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە رۆژهەڵاتی سووریا و تێکشکانی خەلافەتی ئەو گرووپە لە مانگەکانی ڕابردوو لەو وڵاتەدا و پاشان هێرشی هێزە تەکفیرییە بە جێ ماوەکان بۆ سەر غەوتەی رۆژهەڵاتی و لەوێوە کردنە ئامانجی دیمەشق، بووە هۆی تەشەنەسەندنی دۆخی ئارام بووەی سووریا.

لە دوای تەشەنەسەندنی پێکدادانی گرووپگەلی تیرۆریستی لە غەوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق لە گەڵ سوپای سووریا و پێکانی ناوچەگەلی نیشتەجێتیی پایتەختی سووریا بە مووشەک و خومپارە لە لایەن ئەو گرووپە و کوژران و برینداربوونی خەڵکی سڤیلی سووریا، سوپای ئەو وڵاتە بۆ بێدەنگ کردنی ئاگری تیرۆریستان، دەستی داوەتە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو لە هاوێری دیمەشقدا.

ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا لە غەوتەی رۆژهەڵاتی زیانی زۆری گەیاندە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچە و بەو پێیە رۆژئاوا دەستی دایە شەڕێکی بەربڵاوی ڕۆحی، بانگەشەیی و میدیایی لە دژی دەوڵەتی دیمەشق.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنگەلێکی بەربڵاوی بۆ جێگر کردنی ئاگربڕ لە غەوتەی رۆژهەڵاتی بەڕێوە بردووە، لە کاتێکدا بۆ زیاتر لە مانگێک دەچێت کە ئۆپەراسیۆنی دەستدرێژکارانەی سوپای تورکیا لە دژی ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە باکووری رۆژئاوای سووریا ئەنجام دەدرێت، بەڵام جیهانی رۆژئاوا و حەرەب هەمبەر بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی سڤیلی کورد بێدەنگیان گرتۆتە بەر و هیچ هەڵوێستێک لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە لەوبارەدا نابیندرێ. ئەو هەڵوێست هەڵاواردنەیی و دوو بەرەکییە لە خۆیدا جێی سەرنج و لێکدانەوەیە.

خاڵی بەرچاو لێرەدا ئەوەیە کە هێزەکانی ئێرانی و هاوپەیمانانی وەک حزبوڵڵای لوبنان، فاتمیون، حەیدەریون، زەینەبیون و ... هیچ بەشداریەکیان لە پێکدادانەکانی ئێستای غەوتەی رۆژهەڵاتیدا نییە و ئەو ئۆپەراسیۆنە تەنیا لە لایەن هێزی زەوینی و ئاسمانیی سوپای سووریا و بە پاڵپشتیی ڕووسەکان ئەنجام دەبرێت.

هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و هەڵوێستی ئەمریکا و ڕووسیا

هەر لە سەرەتای دەستدرێژیی سەربازی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرین، گرووپگەلی چەکداری کورد داوای یارمەتی و پاڵپشتیان لە ئەمریکا کرد، بەڵام واشنتۆن نە تەنیا پاڵپشتیی لە کوردەکان نەکرد، بەڵکوو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ناوچەی عەفرین لە یەکەمایەتیی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتەدا نییە.

ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا نیشانی دا کە ئەو وڵاتە چرا سەوزی بە سوپای تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر عەفرین چرا سەوزی نیشان داوە و ئەوی ئەمریکا لە سووریادا پەیجووریەتی، داگیرکردنی ناوچەی رۆژهەڵاتی فوراتە و پاڵپشتیی واشنتۆن لە کوردەکان تەنیا بە مەبەستی سیاسی بووە.

ئەگەر ئەمریکا بە ڕاستی پاڵپشتی کوردەکانە، دەبێ لە هەر شوێنێکی خاکی سووریادایە بەرگرییان لێ بکات، نە ئەوەی کە چاوپۆشی لە ناوچەیەکی گرینگی وەک عەفرین بکات.  

مسکۆش هەڵوێستێکی گوماناوی و پڕململانێی هەمبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین گرتۆتە بەر و چەند رۆژ بەر لە دەسپێکی دەستدرێژکاریی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە، ڕووسەکان ڕاوێژکارانی سەربازیی خۆیان لە ناوچەی عەفرین کشاندەوە و هیچ کاردانەوەیەکیان بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین نیشان نەدا.

هەڵبەت دەنگۆگەلێکی میدیایی لە ئارا دایە کە مسکۆ و ئەنقەرە بە نهێنی پێکەوە ڕێککەوتوون کە تورکیا بە دراێژایی سنوورەکانی لە ناوچەی عەفرین تا ١٠ کیلۆمەتر لە خاکی سووریا داگیر بکات.

تورکیا ئەو هێڵەی بە پشتوێنەی ئەمنی خۆی وێنا کردووە و بە بیانووی پێشگری لە هێرشی شەڕڤانانی کورد بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی، هەوڵی داگیرکردنی عەفرین دەدا. بەڵام ئامانجی تورکیا بە ڕێککەوتنی نەنووسراوەی لە گەڵ ڕووسیا ناوەسێت، چونکە ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە بە دوای گواستنەروەی ئاوارەکانی شەڕی سووریا لە خاکی تورکیا بۆ ناوخۆی ناوچەی عەفرینە و ئەو کارە دەبێتە هۆی گۆڕانی دیموگرافیای ناوچەی عەفرین و بە کەمینە کردنی کوردەکان لە ناوچە و زێدی خۆیاندا.

لەمناوە دەوڵەتی سووریا بە فەرمی دەستدرێژکاریی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا لە ناوچەی عەفرینی ئیدانە کرد و لەوبارەوە هەڵوێستێکی جیاواز لە ڕووسەکانی گرتە بەر، بێ شک دەوڵەتی دیمەشق رێگە بە داگیرکرانی بەشگەلێک لە خاکی وڵاتەکەی لە لایەن تورکیاوە بە بیانووی پشتوێنەی ئەمنی نادات.

کوردەکان کاتێک لە پاڵپشتیی ئەمریکا بێ هیوا بوون، بە ناردنی پەیامگەلێک لە رێگەی ئێرانییەکانەوە بۆ دەوڵەتی سووریا، داواکاریان لە دەوڵەتی ناوەندی کرد کە پاش ٧ ساڵ دەسەڵاتداریی کوردەکان بە سەر ئەو ناوچەیە، سوپاکەی بگەڕێنێتەوە بۆ عەفرین.

لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان دەوڵەتی سووریا و گرووپە کوردییەکان، دەوڵەتی دیمەشق مەرجگەلێکی وەک ڕادەستکرانی چەکە قورس و نیوە قورسەکان لە لایەن کوردەکانەوە بە سوپای سووریا بۆ گەڕانەوەی بە عەفرین ئاراستە کرد. بەڵام تا ئێستای لە سەر بێت کوردەکان ئەو مەرجەیان قبوول نەکردووە و هەر بەو هۆیە سوپای سووریا تا ئێستا بە شێوەی فەرمی نەچۆتە عەفرین و تەنیا بەشێک لە هێزی خۆبەخشی خەڵکی کە لە پارێزگای حەلەب لە قەوارەی تیپ وکەتیبەی جۆراوجۆر ڕێکخراون، گەیشتوونەتە ناوچەی عەفرین.

لە لایەکەوە دەوڵەتی سووریا خۆی دەبوێرێت لە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ کوردەکان، چونکا دانوستانی ڕاستەوخۆ بە مانای بە فەرمی ناسینی ئەوانە؛ بەڵام بە هۆیەی عەفرین بەشێکە لە خاکی سووریا، پێویستە دەسەڵاتی نیشتمانی سوپاکەی لە هەر شوێنێکی سووریا جێگر بکات، کەواتە ئامادەبوونی سوپای سووریا لە عەفرین لە گۆشەنیگای دەسەڵاتی نیشتمانی پێویستی بە مۆڵەتی گرووپە کوردییەکان نییە.

لە لایەکی دیکەوە؛ هەندێک دەنگۆی میدیایی لە ئارادایە کە ڕووسیاش هێشتا ڕازی بە چوونی سوپای سووریا بۆ عەفرین نییە و چاوەروانە تورکیا هێڵی سنووریی مەبەستی خۆی کامڵ بکات.

غەوتەی رۆژهەڵاتی کانوونی قەیران

لە سەرەتای قەیرانی سووریا لە حەوت ساڵی ڕابردوو تا ئێستا غەوتەی رۆژهەڵاتی (لە هاوێری رۆژهەڵاتی دیمەشق) کانوونی قەیرانە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ پایتەختی سووریا بووە و داگیرکرانی ئەو ناوچەیە لە لایەن  گرووپگەلی تیرۆریستی هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی پایتەختی ئەو وڵاتە بووە و لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو بەردەوام شایەدی قۆناغە جۆراوجۆرەکانی پێکدادن، شەڕ و پاشان ئاگربڕی نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان و سوپای سووریا لە غەوتەی رۆژهەڵاتی بووین.

دەوری نوێی پێکدادانەکان لە غەوتەی رۆژهەڵاتی لە سەرەتای رێبەندانی ئەوساڵدا بە شێوەیە بەرتەسک دەستی پێکرد، هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە سوپای سووریا لە سەرماوەز و بەفرانباری ئەمساڵی هەتاویدا توانیبوو ئۆپەراسیۆنێکی زۆر سەرکەوتووانە لە باکووری حەما و رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەدلەب ئەنجام بدات و ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە تیرۆریستان پاک بکاتەوە.

هەروەها ئازادکردنەوەی فرۆکەخانەی سەربازیی ئەبووزهوور لە رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەدلەب کە گەورەترین فرۆکەخانەی سەربازیی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە، بۆتە هۆی هێرشی گرووپگەلی تیرۆریستی لە بەرەیەکی دیکەوە.

گرووپە تیرۆریستییەکان لە غەوتە رۆژهەڵاتی بە گریمانەی ئەوەی کە سوپای سووریا سەرقاڵی شەڕی باکووری حەما و رۆژهەڵاتی ئەدلەبە و ناتوانێ لەو ناوچەیەدا ئۆپەراسیۆنی هەبێ، خولێکی نوێی شەڕ و پێکدادانیان دەست پێکردەوە و بە هاویشتنی بۆمبا و خۆمپارە، ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی دیمەشقیان کردە ئامانج.

بەڵام لە کۆتایی رێبەنداندا هێرشی خۆمپارەیی و مووشەکیی تیرۆریستان بە شێوەی بەرفراوان و لە ڕووبەرێکی بەربڵاوی جوگرافی زیاتر پەرەی سەند و ژمارێکی زۆری هاووڵاتیی سڤیلی سووری کوژران و ژیانی رۆژانەی دانیشتووانی پایتەخت ئاڵۆز بوون.

سوپای سووریا بۆ چەسپاندنی سەرکەوتنەکانی لە رۆژهەڵاتی ئەدلەب، هێزەکانی خۆی بۆ غەوتە رۆژهەڵاتی گەڕاندەوە و ژینڕاڵ سوهەیل حەسەن (ناسراو بە نەمر) لە لایەن ڕووسەکانەوە ڕاسپێردرا تا هێزەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ئەدلەب بۆ غەوتەی رۆژهەڵاتی ڕابگوێزێت. ئەو هەنگاوەی ڕووسەکان لە ڕاستیدا هەوڵێک بوو بۆ دابین کردنی ئاسایشی پایتەخت و لە هەمان کاتدا قەرەبوو کردنەوەی ناڕەزایەتیی دەوڵەتی سووریا سەبارەت بە هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر بە عەفرین.

لە گەڵ چوونی هێزەکانی سوهەیل حەسەن بۆ غەوتە، سوپای سووریا مۆڵگەی تیرۆریستانیان بە شێوەیەکی بەهێز و کارامە کردە ئامانج، بە چەشنێک کە سناریۆی ئازادکردنەوەی رۆژهەڵاتی حەلەب لە غەوتەی رۆژهەڵاتیدا خەریکە دووپات دەبێتەوە.

پاش سەرکەوتنەکانی ساڵانی ڕابردووی سوپای سووریا لە رۆژهەڵاتی حەلەب، شایەدی دەربازکردنی ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە بندەستی گرووپگەلی تیرۆریستی و ناچار کردنیان بە قبووڵ کردنی رێگەی چارەی سیاسی و دەرچوونیان لە حەلەب و ئازادکرانی بە تەواوەتیی ئەو شارەین.

لە ئێستادا گرووپگەلی تیرۆریستیی گرینگی ناو سووریا بریتین لە جەیشولئیسلام (باڵی سەربازیی دەزگای هەواڵگری عەرەبستان لە سووریا)، گرووپی فەیلەقولشام (بە ئەندێشەی ئیخوانی و سەلەفیی سەر بە قەتەر)، بەرەی نوسرە (بەرەی تەحریرولشامی هاوپەیوەند بە قەتەر) و گرووپی ئەحرارولشام (بە ئەندێشەی ئیخوانیی سەر بە تورکیا). هەڵبەت دوای تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان سعوودی و قەتەر شایەدی پێکدادانی خوێناوی لە نێوان جەیشولئیسلام لە گەڵ فەیلەقولشام و بەرەی نوسرە نووین.

قەتەرییەکان لە زۆربەی ناوچەکانی غەوتەی رۆژهەڵاتی داوایان لە فەیلەقولشام کردووە کە لە وەک پاڵپشتی بەرەی نوسرە بجوڵێنەوە، چونکا ئەو بەرەیە کە وەک لقی فەرمی ئەلقاعیدە لە سووریا چالاکە، ناوی لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانە.  

لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی دەروونی و بانگەشەی میدیایی، سیاسی و نێودەوڵەتیی هەمە لایەنەی جیهانی رۆژئاوا و هەندێک وڵاتی عەرەبی لە پرسی غەوتەی رۆژهەڵاتی بە ڕادەیەک پەرەی سەندووە کە ئەنجومەنی ئاسایش لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا چەندین دانیشتنی بە ئامانجی جێگرکردنی ئاگربڕ لەو ناوچەیە بەڕێوە بردووە.

ئەزموونی ئەو جۆرە ئاگربڕانە لە سووریادا نیشانی داوە کە دەوڵەتی سووریا دۆڕاوی سەرەکیی ئاگربڕە، چونکە حکوومەتی دیمەشق وەک دەوڵەتێک ناچارە کە پابەندی لایەنەکانی ئاگربڕ بێت. بەڵام گرووپە تیرۆریستییەکان بە تایبەت بەرەی تەحریرولشام (بەرەی نوسرە) خۆی بە هیچ چەشنێک پابەند بە هیچ بەڵێنک نابینێت و هەر بەو پێیە لە هەر ئاگربڕێکدا سوپای سووریا ناچار لە وەستاندنی پێشڕەوییەکانی خۆی دەکرێت و گرووپگەلی تیرۆریستی هەلی ڕێکخستنەوەی دووبارە و هەڵگیرساندنەوەی شەڕیان بۆ دەرەخسێت.

لە ئاوەها هەلومەرجێکدا دەبینین کە وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سوپای وڵاتەکەی خەریکی کۆمەڵکوژیی خەڵکی سڤیلی کورد لە ناوچەی عەفرینە، هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە غەوتەی رۆژهەڵاتی ئیدانە کردووە!

خاڵی جێی سەرنج لەو ئۆپەراسیۆنەدا ئەوەیە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە غەوتەی رۆژهەڵاتی لە لایەن هێزی زەوینی و ئاسمانیی سوپای سووریا و بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی سوپای ڕووسیا ئەنجام دەدرێت و لە دوو ساڵی ڕابردووەوە کە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی حەلەب و هاوێری ئەو سارە دەستی پێکردووە، هێزەکانی ئێرانی و هاوپەیمانانی لە ناوچەی غەوتەی رۆژهەڵاتی چوونەتە دەرێ و هیچ ڕۆڵێکیان لەو ئۆپەراسیۆنەدا نەبووە.

ئاکامی لێکدانەوەکان

لە رۆژانی ڕابردوودا چاوەروانی ئەوە بووین کە ڕووسیا لە بەرامبەر گوشارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە سەر سوپای سووریا بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی حەلەب لە غەوتەی رۆژهەڵاتی، خۆڕاگرانەتر هەڵوێست بگرێت، بەڵام لە گەڵ پەسندکرانی بڕیارنامەی ئاگربڕی ٣٠ رۆژەی سەرتاسەری لە سووریا لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شەوی شەممەدا، دەرکەوت لە مسکۆش لە هێر گوشاری سیاسی و میدیایی ئاگربڕەکەی قبووڵ کردووە؛ هەنگاوێک کە ڕەنگە لە لایەکەوە ببێتە ئاستەنگێک لە بەردەم پێشڕەویی سوپای سووریا لە ناوچەی غەوتەی رۆژهەڵاتی و درێژەی هێرشی خومپارەیی و مووشەکیی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشق لە لایەکی دیکەوە. ئەگەرچی بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٤٠١ ناوچەگەلی بندەستی داعش، بەرەی نوسرە و گرووپە هاوپەیمانەکانیان بەر ئەو بڕیارنامەیە ناکەون و سوپای سووریا دەتوانێ درێژەی بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە دژی ئەوان بدات.

ناردنی بۆچوون

2 + 8 =