ئەمریکا بە دوای دوورخستنەوەی تورکیا لە ئێران و ڕووسیایە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە هەوڵەکانی کۆشکی سپی بۆ کشاندنەوە و دوورخستنەوەی تورکیا لە ئێران و ڕووسیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واڵ ستریت ژۆڕناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: ٥ مانگ لەوە پێش دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای وەک هاوڕێی خۆی ستایش کرد و وتی دوو هاوپەیمانی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلانتیکی باکوور هیچکات ئەوەندەی ئێستا لێک نزیک نەبوونە. بەڵام ترامپ سەرەڕای خۆشبینییەکانی ڕاستییەکی ئاڵۆزتر نادرکێنێت، ئەوەیش بوونی تورکیا بە پڕکێشەترین پەیوەندیی نێودەوڵەتیی دەوڵەتی ترامپە.

هەر لەو پەیوەندییە ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، حەوتەی ڕابردوو ئاشکرای کرد کە پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە خاڵێکی قەیراناوی دایە و بەرجەوەندێکی ڕۆشن بەڕووی چارەسەریی ناکۆکییەکاندا نابیندرێت.

دەوڵەتی ترامپ بۆ تۆکمەکردنی ئەو پەیوەندیانە و دوورخستنەوەی تورکیا لە هاوپەیمانێتی چڕ و ڕوو لە زیادبوونی لە گەڵ ڕووسیا و ئێران، بەرەیەکی نوێێ کردۆتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا و لەوان ڕێکس تیلەرسۆن، ژێنڕاڵ مەکە مەستر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری لە رۆژانی ڕابردوودا دانوستانگەلێکی چڕیان لە گەڵ رێبەرانی تورکیا بووە بۆ ئەوەی ئەردۆغان بە کشانەوە لە پەیوەندی لە گەڵ مسکۆ و تاران ڕازی بکەن.

بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ترامپ دەڵێت: ڕووسەکان گەمە بە تورکیا دەکەن و هاوڕیزیی تورکیا لە گەڵ ڕووسیا و ئێران لە دژی بەرژەوەندییەکانی تورکیایە.

ئەمریکا هاوکاتی پەرەدان بە هەوڵەکان بۆ وەدەرنانی ئێران و هاوپەیمانانی لە سووریا، دەیەوێ تورکیا بهێنێتە لای خۆی. واشنتۆن نیگەرانە کە ڕووسیا بە فرۆشی سیستەمی مووشەکی بە تورکیا لە بواری کەلێن خستنە ناو ناتۆ، هەلی باش بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەگەرچی بەرپرسانی تورکیا خۆیان لە لێدوان لەوبارەیە دەپارێزن، بەڵام ئەمریکا و تورکیا بۆ چارەسەریی کێشە و ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە پێکهێنانی کارگرووپێکی نوێ ڕێککەوتوون.

بەرپرسێکی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت: ئێمە بە باشمان زانیوە کە سەبارەت بەو پرسانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لە گەڵ هاوتاکانمان لە واشنتۆن بکەین.

ئەمریکا دەیەوێت بۆ پرسی کوردەکان کە پرسێکی چارەسەرنەبووی نێوان ئەمریکا و تورکیایە، رێگەچارەیەک بدۆزێتەوە.

ئەمریکا پێشنیاری کردنەوەی بازگەگەلێکی سەربازیی هاوبەشی لە گەڵ تورکیا لە سووریا داوە، بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە شەڕڤانانی کورد لە باکووری سووریا هێرش ناکەنە سەر تورکیا. واشنتۆن هەروەها هەوڵ دەدات توانست وهێزی شەڕڤانانی کورد کەم کاتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر خۆی بە دابین کردنی چەکی قورس و ڕاهێنانی سەربازی بەهێزی کردوون. بەڵام ئێستا پێشنیاری ئەوەی بە تورکیا داوە کە ئەو رێبەرە کوردانە کە پەسندی ئەنقەرەن، دیاری بکات و لەوە بە دوا ئەمریکا پاڵپشتی ئەو هێزانە بێت.

News Code 17136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =