ڕێڕەوە کۆڵبەرییەکان ئەبێ یاسایی ڕێک بخرێن/۳۰۰هەزار کەس کۆڵبەری دەکەن

جێگری نوێنەری دەزگای داد لە ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا وتی: ڕێڕەوە کۆڵبەرییەکان ئەبێ لە چوارچێوەی یاسادا ڕێک بخرێن و چاوەڕوان دەکرێت پارێزگا سنوورییەکانیش لەو ڕەوتەدا چالاکی بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن بابایی لە یازدەیەمین کۆبوونەوەی سەرەکی کۆمیسیۆنی پلان ڕێژی، هاوئاهەنگی و چاوەدێری بە سەر قاچاخی کاڵای پارێزگا کە لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو، ئاماژەی دایە سەر پرسی پێوەندیدار بە کارەکانی سنوورەوانی و ئینتزامی و وتی: لە ۷۰ هەزار کۆڵبەرێک کە هەیە لە وڵاتدا ۲۰ هەزار کەسی لە پارێزگای کوردستانە.

  ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە زۆربەی کۆڵبەرەکان سەرپەرشتی بنەماڵەن، وتی: بە ئەوەوە، ۳۰۰هەزار کەس لە ئێراندا لە ڕێگای کۆڵبەریەوە نان دەخۆن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ پرسی کۆڵبەری لە باری مافی هاووڵاتی و ئیسلامییەوە لێک بدرێتەوە وتی: مافی ژیان و بژێوی سەرەتایی کەسەکان و بەرەنگار بوونەوەی کاڵا دوو پرسن کە ئەبێ بزانین کامەیان وەبەرایەتی هەیە.

جێگری نوێنەری دەزگای داد لە ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا درێژەی دا: ئەگەر بەرەنگار بوونەوەی کاڵا ببێتە هۆی بڕینی بژێوی ژیانی خەڵک، ئایا ئەنجامی ئەو کارە شیاوە؟

بابایی بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ وەڵامی ئەو پرسیارە لە بەڵگەکانی سەرەوە بدۆزینەوە، زیادی کرد: یەکێک لەو بەڵگانە وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەییە کە لە کۆبوونەوەی گوڵانی ساڵی ۹٥ لە گەڵ بەرپرسانی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵای ئێران وتیان مەبەستی ئێمە لە قاچاخ فڵان کۆڵبەری لاواز نییە کە دەڕوات شتێک هەڵدەگرێت و دەیگرێتە کۆڵەوە، لەگەڵ ئەو بەرەنگار مەبنەوە، کێشەی نییە.

ئاماژەشی کردە سەر پرسی داخستنی دوکان و پاساژکانی بانە کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی سنوورەکان ئەنجام دروون و وتی: لە بەشی ژمارە ۱٨ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و کڕین و فڕرۆشتنی شتومەکی قاچاخ تاوانە و دوو ئەوەندە و چوار ئەوندەی کاڵاکەش سزا دەردکرێ بۆ فرۆشیارەکەی.

ناوبراو وتیشی: ئەو سەنتەرانەی کە کاڵای قاچاخ دەفرۆشن ئەبێ هەر بە پێی ئەو یاسا بەرەنگاریان ببیتەوە.

News Code 17132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =