ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی له‌ که‌رکووک

کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە بەردەم بارەگای عەسائیبی ئەهلی حەق لە کەرکوک ڕوویداوە و تا ئێستا نازانرێت ژمارەى کوژرا و بریندارەکان چەندن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاندووە: به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌کشه‌مه‌ 6ی ڕه‌شه‌مه‌ "کەسێکى خۆکوژ بە پشتێنەیەکى بۆمرێژکراوەوە خۆی  لە بەردەم بارەگایەکی عەسائیبی ئەهلی حەقدا تەقاندووەتەوە."

 له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ ته‌قینه‌وه‌که‌" زیانی مادی بە بیناکە گەیاندووە و زیانە گیانییەکانیش تا ئێستا نەزانراون."

ئاماژەى بەوەشکردووە که‌ تیمەکانى پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەوە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە تەقینەوە و هێرشکردنە سەر پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە سنوری کەرکوک زیادیکردووە.

News Code 17122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =