۳۱ ڕێککه‌وتنی فرۆشی چه‌ک له‌ پێناو ئازاد کردنی ڕۆژنامه‌نووسێکی ئاڵمانی له‌ تورکیا

میدیاکانی ئاڵمانیا ڕایانگه‌یاند که‌ دێنیز یوجیل، ڕۆژنامه‌نووسی تورک زمانی ئاڵمانی له‌ پێناو واژۆ کردنی ۳۱ ڕێککه‌وتنی فڕۆشتنی چه‌کی ئاڵمانی به‌ تورکیا ئازاد بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌حواڵ، میدیاکانی ئاڵمانیا ڕایانگه‌یاند که‌ دێنیز یوجیل، ڕۆژنامه‌نووسی تورک زمانی ئاڵمانی له‌ پێناو واژۆ کردنی ۳۱ ڕێککه‌وتنی فڕۆشتنی چه‌کی ئاڵمانی به‌ تورکیا ئازاد بووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیا له‌ وڵامی پارلمانتارێکی ئاڵمانی که‌ داوای پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی کردبوو، وتی: به‌ڵی ڕاسته‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ سه‌ربازیانه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا کراوه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ وه‌زیری بازه‌رگانی تورکیا له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م ڕێککوتنه‌ سه‌ربازیانه‌ له‌ سه‌ر داواکاری تورکیا بووه‌، به‌ڵام ناکرێت ورده‌کاری ئه‌م ڕێککه‌وتنانه‌ ئاشكرا بکرێت.

شایانی باسه‌ ئاڵمانیا به‌ هۆی فرۆشتنی تانکی لئۆپارد به‌ تورکیا که‌ له‌ شه‌ڕی عه‌فرین به‌ کار دێت له‌ ژێر ڕه‌خنه‌ی زۆره‌، تورکیا له‌ شه‌ڕی عه‌فرین به‌ هۆی به‌رخۆدانی سه‌ختی کوردی سووریا زه‌ربی زۆری به‌رکه‌وتووه‌ و ڕۆژانه‌ به‌ ده‌یان ئامێری سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کان خاپوور ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه‌ که‌ له‌ دوای کڕینی چه‌کی نوێ له‌ جیهان بێت.

دێنیز یوجیل ڕایگه‌یاندبوو که‌ نامه‌وێت له‌ پێناو فرۆشتنی چه‌ک به‌ تورکیا ئازاد بم. به‌ڵام دواجار ئه‌م ڕۆژنامه‌ نووسه‌ ئازاد بوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیاش وتی: هیچ ڕێککه‌وتنێک بۆ ئازاد کردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ نه‌کراوه‌.

News Code 17121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =