عێراق بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ ڕۆڵی مێژوویی خۆی له‌ ناوچه‌که‌ هه‌وڵ ده‌دات

سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ چه‌ند مێدیاکارێکی عه‌ربستانی جه‌ختی کرد: عێراق هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ڕۆڵی ناوچه‌یی خۆی دووباره‌ به‌ ده‌ست بێنێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد: عێراق هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ڕۆڵی مێژوویی خۆی له‌ ناوچه‌که‌ و له‌ نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ ده‌ست بێنێته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی مێدیایی سعوودییه‌ هیوای خواست که‌ عه‌ره‌بستان به‌شداری باشی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ عێراق بکات.

سه‌رۆکی پارلمانی عێراق هه‌روه‌ها وتی: دوای له‌ناو چوونی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ عێراق، کاتی به‌هێز کردن و به‌رز کردنه‌وه‌ی پێگه‌ی عێراق له‌ ناوچه‌که‌ گه‌یشتووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و عه‌ربستان ده‌بێت ئاستی به‌رزتر ببێته‌وه‌.

News Code 17114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =