ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌و که‌سانه‌ی پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کان ده‌که‌ن بچنه‌ ناو خاکی سووریا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ کۆنفڕانسێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتا جه‌زایرییه‌که‌ی خۆی پاگه‌نده‌ی کرد: ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌و که‌سانه‌ی پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کان ده‌که‌ن بچنه‌ ناو خاکی سووریا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئانتۆلی، مۆلود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدول قادر مه‌ساهل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لجه‌زایر له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پاگه‌نده‌ی کرد: ڕێگه‌ ناده‌ین که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌ پشتیوانی دکه‌ن، بچنه‌ ناو خاکی عه‌فرین.

ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ داگیرکاری تورکیا له‌ باکووری سووریا بدات، زیادی کرد: هه‌ر که‌سێک یارمه‌تی تیرۆریسته‌کان له‌ عه‌فرین بدات بۆ ئێمه‌ وه‌ک تیرۆریست وایه‌ ده‌یانکه‌ینه‌ ئامانج.

ئۆغڵو پاگه‌نده‌ی کرد: ئۆپراسیۆنی عه‌فرین له‌ دژی په‌که‌که‌ و یه‌په‌گه‌یه‌ چون ئه‌وان تیرۆریستین و له خاکی عه‌فرینه‌وه‌ هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر خاکی تورکیا، ئێمه‌ش شتی وا قبول ناکه‌ین و له‌ناویان ده‌به‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 5 حه‌فته‌یه‌ که‌ تورکیا به‌ بیانۆی دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ وڵاته‌که‌ی هێرشی داگیرکاری کردووه‌ته‌ سه‌ر عه‌فرین و به‌رده‌وامه‌ له‌م داگیرکارییه‌.

ده‌وڵه‌تی سووریا ئه‌م کاره‌ی به‌ داگیرکار زانیوه‌ و دژایه‌تی خۆیی بۆ ئه‌م هێرشه‌ داگیرکارییه‌ نیشان داوه‌.

News Code 17113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =