وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق:

هه‌ولێر ڕازیە فڕۆکه‌خانه‌کانی ڕادەستی به‌غدا بکات

ناسەی هەواڵ: 4235916 -
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زایه‌تی داوه‌ که‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی ڕاده‌ستی به‌غدا بکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زایه‌تی داوه‌ که‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی ڕاده‌ستی به‌غدا بکات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، حه‌دیسی له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م ڕووداوه‌ هاوکات بووه‌ له‌ باشتر بوونی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

وته‌بێژی حکومه‌تی عێراق زیادی کرد: ڕه‌زایه‌تی به‌رپرسانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڕاده‌ست کردنی کوردستان به‌ به‌غدا هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ دانوستانه‌کان.

وتیشی: ئه‌و ڕێککه‌وتن و دانوستانانه‌ی کراوه‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی له‌ یه‌کتر نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتری هه‌ولێر و به‌غدا له‌ یه‌کتر.

ناردنی بۆچوون

6 + 11 =