داخوازی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا داوای کرد که‌ سێ وڵاتی ئێران، سووریا و ڕووسیا به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئاگربڕ سه‌باره‌ت به‌ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆببنه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، ستێفان دی میستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا جه‌ختی کرد که‌ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ هه‌رچی کاته‌ زیاتر پێویستی به‌ ئاگربڕ هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: هێرشه‌ خومپاره‌ییه‌کانی سه‌ر ده‌ورووبه‌ری ده‌میشق ده‌بێت ڕابگیردرێت و یارمه‌تییه‌ مرۆڤییه‌کانیش ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ له‌ ناوچه‌ی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ست پێ بکاته‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها داوای کرد تاکوو ۳ وڵاتی ڕووسیا و ئێران و تورکیا به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاگڕ بڕ به‌ تایبه‌ت له‌ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆببنه‌وه‌.

News Code 17104

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =