شەپۆلێکی نوێی بارین لە ڕۆژی دووشەممەوە دێتە کوردستان

جێگری گەشە و پێش بینی ئیدارەی کەشناسی کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە دۆخی بارینی بەفر و باران تا کۆتایی ئەمڕۆ لە پارێزگا درێژەی دەبێت، وتی: شەپۆلێکی تر لە ڕۆژی دووشەممەوە دێتە ناو پارێزگا.

عەلی پەناهی لە وتووێژ لە گەل هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە ئەوەی کە دۆخی بارینی باران و بەفر تا کۆتایی ئەمڕۆ لە پارێزگا درێژەی دەبێت، وتی: سبەی یەکشەممە دۆخی هەوا سەقامگیرتر و باشتر دەبێت.

ناوبراو وتیشی: لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەوە شەپۆلێکی تری بارین دێتە ناو پارێزگاوە کە تا سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە هۆی بارینی بەفر و باران.

 ئاشکراشی کرد: لە ئاکامی هاتنی ئەو شەپۆلە بۆ ناو پارێزگا لە بەشی باکووری پارێزگا بە تایبەتی ملەکان و بەرزاییەکان بارینەکان بە شێوەی بەفر و لە باشووری پارێزگاش بارینەکان هەم بە شێوەی باران و هەم بە شێوەی بەفر دەبێت.

جێگری گەشە و پیش بینی ئیدارەی کەش و هەواناسی کوردستان درێژەی دا: دۆخی هاتنی خۆڵ و خاکی عەرەبی بۆ ناو پاریزگاش هەیە بەڵام قەیرانی نییە و بە ئەو ڕێژە بارینە کە پێش بینی کراوە کیشەیەکمان لەو بوارەوە نابێت.

پەناهی ئاماژەی دایە سەر بارینی باران و بەفر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگا و وتی: بە پێی بەراوردەکان ڕێژەی بارینی بارانی تۆمار کراو لە وێستگە کەشناسییەکان سنە ٨ میلی متر، سەقز ٦، قوروە ٥، بیجاڕ ٨ ، مەریوان ١١، زەڕینە ٥، بانە ١٥ و کامیاران ١٨ میلی مەتر بووە.

ناوبراو ڕێژەی بارینە تۆمار کراوەکان لە وێستگە کەشناسییەکانی هەزارکانیانی ١٤ میلی مەتر، سەوڵاوا ٢٩، دێولان ٧، ئەوێهەنگ ٣، سلین ١٥، قاملو ٦، سیواندەرە ١٠، حاجی ممدام ٧، مووژەژ ٧، یاسووکەند ١، بابارشانی ١٠، سەراوی شارک ٩ و بەهارستان ٥ میلی مەتر ناو برد.

ناوبراو هەروەها وتیشی: ڕێژەی بەرزایی بەفری تۆمار کراو لە وێستگە کەشناسییەکانی بیجاڕ ٣ سەنتی مەتر، زەڕینە ٤، کامیاران ١، دیواندەرە ٥، هەزارکانیان ٩، حاجی ممدان ٣، سەراوی شارک ٧، باباڕەشانی ٢ و بەهارستان ٧ سەنتی مەتر بووە.

News Code 17102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =