زەریف:

ئەمریکا داعش لە سووریاوە دەگوازێتەوە بۆ شوێنەکانی تر

ناسەی هەواڵ: 4235554 -
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە ئێران وتی: داعشییەکان لە لایەن ئەمریکاوە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنەکانی تر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە ئێران لە کۆبوونەوەی شێوەی ناوچەکە لە جیهانی پاش داعش کە سەربەیانی ئەمڕۆ لە زانکۆی خوێندنەوەکانی جیهانی زانکۆی تاران بەڕێوە چوو، وتی: لە سەردەمی تێپەڕیندا گۆڕانکاری گەورە ڕووی داوە و سەردەمی تێپەڕینی ئێستاش جودا لە ئەوە نییە.

زەریف بە ئاماژە بە هەواڵی بڵاو کراو لە سەر گواستنەوەی داعشییەکان لە ناوچەوە بۆ دەرەوەی ناوچە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە وتی: ئەو ڕووداوەمان لە مەیادین و دەیرەزوور بینی، ژماریەک لە هێزەکانی داعش کە لە ناوچەکە بوون هێشتا لەناو نەچوون و ئایدۆلۆژیا و بنەڕەتی بیرییەکەیان لەناو نەچووە و کەناڵی پێوەندییەکەیان هێشتا ماوە. بڵاو بوونەوەی داعشییەکان بۆ سەرتانسەری ناوچەکە و جیهانە.

ناردنی بۆچوون

7 + 4 =