هێزە خۆجەییەکانی سووریا گەیشتنە گۆڕەپانی سەرەکی شاری عەفرین

سەرچاوە سوورییەکان لە چوونی هێزە خۆجەییەکانی سووریا بۆ گۆڕەپانی سەرەکی شاری عەفرین و خۆشی دەربڕینی دانیشتووانی ئەو شارە لە چوونی ئەو هێزانە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، کەناڵی مەیادین لە چوونی هێزە خۆجەییەکانی سووریا بۆ ناو شاری عەفرین هەواڵی دا.

بە پێێ ئەم ڕاپۆرتەی ئەو کەناڵە لوبنانییە؛ هێزە خۆجەییەکانی سووریا سەرەڕای هەوڵەکانی هێزەکانی تورکیا توانیان بچنە انو عەفرین. ئەو هێزانە گەیشتنە گۆڕەپانی سەرەکی شاری عەفەرین.

لە لایەکی تریشەوە سانا ڕایگەیاند: دانیشتووانی عەفرین لە کۆبوونەوەیەکدا لە گۆڕەپانی سەرەکی شاری عەفرین خۆشی خۆیانیان دەربڕیوە لە چوونی ئەو هێزانە بۆ شارەکەیان.

شیاوی باسە کە سوپای تورکیا ماوەیەکە ئۆپراسیۆنێکی لە ژێر ناو چڵی زەیتوون بە هاوڕێی گرووپی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا بۆ کۆنترۆڵ کردنی عەفرین دەست پێکردووە و ژمارەیەک خەڵکی سڤیلی کوشتووە و بریندار کردووە.

News Code 17081

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =