به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تی بۆمه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌کانی کرماشان؛

پێشانگای "به‌ هۆی فرمێسکه‌ سه‌هۆڵییه‌کان" له‌ سنه‌ ده‌کرێته‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4233998 -
پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان له‌ ژێر ناوی به‌ هۆی فرمێسکه‌ سه‌هۆڵییه‌کان سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌ له‌ گه‌له‌ری دیاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ هاوکاری ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندانی پارێزگای کوردستان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌ پێشانگایه‌کی گشتی له‌ گه‌له‌ری دیاری شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌م پیشانگایه‌دا بڕیار وایه‌ که‌ نیگارکێشی، په‌یکه‌ره‌، وێنه‌ و خۆشنووسی نمایش بکرێت. کارۆ ئه‌حمه‌دی، حه‌سه‌ن ئه‌نجومه‌ن، حسه‌ین ئه‌نجومه‌ن، فه‌رید ئیسماعیلی، عومران ئه‌شه‌رلو، شیلان بورهانی، حه‌میدڕه‌زا حوجه‌تی، ستاره‌ حسه‌ینی، عه‌لی حسه‌ینی، ژوان ڕه‌زایی، حافز ڕه‌نجبه‌ر، فه‌ردین سادق ئه‌یوبی، عزه‌ت سادقی، محه‌مه‌د سابیر، هادی زیائه‌دینی و مه‌هدی زیائه‌دینی و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش له‌ هونه‌رمه‌ندانی ناسراوه‌ی کوردستان به‌رهه‌مه‌کانیان له‌م پیشانگا داده‌نن.

شایانی باسه‌ که‌ داهاتی فرۆشی ئه‌م پێشانگایه‌ پێشکه‌ش به‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌کانی کرماشان ده‌کرێت.

ناردنی بۆچوون

7 + 10 =