بنکەمان لە سووریا نییە/تاقە کەڵکەڵەی ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانی ئەمڕۆی بۆ مسکۆ سەبارەت بە پاگەندەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی وتی: ئێران بنکەی سەربازیی لە مسکۆدا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئەمڕۆ بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین لە یانەی والدی، سەردانی مسکۆی کردووە، لە وەڵامی هەواڵنێران سەبارەت بە لێدوانەکانی نەتانیاهوو لەبارەی بوونی بنکەی سەربازیی ئێران لە سووریادا وتی: ئێرا هیچ بنکەیەکی سەربازیی لە سووریادا نییە.

زەریف وتیشی: ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریادا جێی مەترسییە. تاقە پرسێک کە ئەمریکا بیری لێ دەکاتەوە، چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە ناوچەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتەدانی خۆی لەو کۆنفڕانسەدا ڕایگەیاند: لە عێراق، سووریا و یەمەن دەبێ ڕێز لە سەروەریی ئەو وڵاتانە بگیردرێت و تاقە رێگەی دەرچوون لە قەیرانی ئەو وڵاتانە رێگەچارەی سیاسییە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: دەبێ دژی داگیرکرانی خاکی سووریا هەڵوێست بگرین و ژیانی وڵاتانێکی وەک سووریا و عێراق دەست پێبکاتەوە و ئەو بابەتە لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەرکێکی ئەخلاقییە. ئێران لەو وڵاتانەدا دژی داعش شەڕی کردووە و ئەو دوو وڵاتە قوربانیی زۆریان داوە.

ئاماژەی بەوەش دا: یەکگرتوویی سەرزەوینی عێراق و سووریا دەبێ بپارێزرێت. بەو شێوەیە دەتوانین کارگەلی زۆر باش بۆ پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی توندئاژۆیی بگرینەبەر و تێکیان بشکێنین. تەواو وڵاتان دەبێ ڕێز لە سەروەریی عێراق و سووریا بگرن.

زەریف سەبارەت بە پێکدادانەکانی چەند ساڵی ڕابردووی یەمەن، بیری هێنایەوە: هەندێک بە دەست بردن بۆ داپەرگەلی دژی یەمەن لایان وابوو کە رێگەچارەی ئەو وڵاتە کەڵک وەرگرتن لە زەخت و زۆرە و ئەمەش لە خۆیدا هەڵەیە. ئێمە دەبێ لە یەمەندا بە دوای رێگەچارەی سیاسییەوە بین چونکە رێگەچارەی سەربازیی شکست دێنێت و کارەساتی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کرد: کاتێک وڵاتان هەڵوێستی دژە مرۆیی و هەڵەیان گرتە بەر و هاوکاریی داعش-یان کرد، ڕەخنەیان لە ئێران و ڕووسیا دەگرت. ئەو جۆرە تۆمەت لێدانانە رێگەچارە نییە و ئێمە خوازیاری رێگەچارەی سیاسی بووینە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد: لە یەمەندا دژی ئەو شێوازە شەڕەنگێزانەین. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی پێشنیاری کراوی ئێران بۆ گفتوگۆ لە یەمەنی قبووڵ کردووە و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش-یش جەخت لەوە دەکات کە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی یەمەن دەبێ لە رێگەچارەی گفتوگۆ و دانوستان کەڵک وەرگیرێت، چونکە لە ئێستادا رێگەچارەیەکی باش و گونجاوە. کەواتە دەبێ هەموو بیر و هزری کۆنمان وەلاوە بنێین.

وتیشی: سازدانی هاوپەیمانیگەل لە دژی هەندێک لە وڵاتان دروست نییە. لە سەردەمی شەڕی داسەپاو، وڵاتانی ناوچە یارمەتیی سەدامیان دەدا و لە ئەنجامدا ئەو یارمەتیانە لە دژی خۆیان گەڕاوە. هەر بۆیە دەبێ ئێمە لە ناوچەی کەنداوی فارس بە دەوری پرێنسیپی هاوکارییەوە کۆ ببینەوە و رێگە نەدین وڵاتێک زەختی خۆی بە سەر وڵاتێکی دیکەدا داسەپێنێت و تەنیا لەو رێگەوە دەتوانین ئاسایشی ناوچە دەستەبەر بکەین. دەبێ رێگاگەلی نوێ بگرینە بەر و نابێ بە تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دیکە، ئاسایشی وڵاتی خۆمان دابین بکەین.

زەریف ڕاشیگەیاند: ئێمە دەبێ لە نێوان وڵاتاندا ڕێزی بەرامبەرمان هەبێ و مافی ئەوان ڕەچاو بکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتاییشدا بە بەرزنرخاندنی دەوری ئێران و ڕووسیا لە چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین، وتی: ڕوسیا ئاسۆی ستراتژیی ژیرانەی لە بارەی ناوچە هەبووە و ڕۆڵ و پێگەی ئەم وڵاتە لە ناوچەدا دەتوانێ دەوری بنەڕەتیی لە بەدی هێنانی سەرچەشن و نمانەی نوێ لە ناوچەی کەنداوی فارسدا بگیڕێت.

News Code 17022

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =