پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دەبێتە هاوپەیمانی ئاکپارتی

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەبێتە هاوپەیمانی پارتی دەسەڵاتداری ئەو تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، دوو پارتی داد و گەشە و بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا (MHP) ئامادەیی خۆیان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی کۆماریی داهاتووی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بڕیارە پڕۆژەیاسای ٢٦ بڕگەیی گۆڕینی یاساگەلی هەڵبژاردن کە لە لایەن ئەو دوو پارتەوە پەسند کراوە، رۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی تورکیا بخرێتە دەنگدانەوە.

هەر لەو پەیوەندییە مستەفا سێنتۆپ سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەموارکردنی یاسای بنەڕەتی لە پەرلەمانی تورکیا، وتی: تەواو پرسە ئاراستەکراوەکان لەو پڕۆژە یاسایە لە لایەن ئەو دوو پارتە پشت‌ڕاست کراوەتەوە.

بەو پێیە پەرلەمانتارانی دوو پارت لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەیان سەبارەت بە دوورنوێنی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیان کرد.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە رۆژی ٨ی ژانڤیە ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠١٩ی تورکیا، پاڵپشتی لە بەربژێریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.

News Code 17015

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =