ڕێوڕه‌سمی جیهانی زمانی دایکی له‌ زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی به‌ ئاماده‌ بوونی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ کوردستان له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ ئێواره‌ ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژی زمانی دایکی به‌ ئاماده‌ بوونی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا زۆربه‌ی خوێندکاره‌کان به‌ زمانی دایکی خۆیان ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیان پیرۆز کرد. 

له‌ درێژه‌دا مامۆستایان جوامێر عه‌بدوڵاهی، جه‌ماڵ سه‌لیمی، زانیار نه‌قشبه‌ندی، یادگار سه‌لیمی و مه‌سعوود بیننه‌ده‌ ڕا و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ زمانی دایکی پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها له‌ دریژه‌دا شانۆیه‌ک سه‌باره‌ت به‌ گرنگی زمانی دایکی له‌ جیهان نمایش کرا و له‌ لایه‌ن به‌شدار بووانه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگی زانکۆی کوردستان وتی:  ۶ هه‌زار زمان له‌ سه‌رتانسه‌ری دنیادا ببوونی هه‌یه‌. ۳۰۰ زمان له‌ لایه‌ن ۹۰ له‌ سه‌دی خه‌ڵکی جیهانه‌وه‌ قسه‌ی پێده‌کرێت و ۵۷۰۰ زمانی دیکه‌ش له‌ لایه‌ن ته‌نیا ۱۰ له‌ سه‌دی خه‌ڵکی جیهانه‌وه‌ ئاخاوتنی پێ ده‌کرێت که‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ر ساڵ زیاد له‌ ۱۰ زمانی دایکی ئاسه‌واری نامێنێت.

حه‌بیب سلێمانی زیادی کرد: هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ۲۱ی ڤێڤرییه‌ به‌ ڕۆژی زمانی دایکی ناو نراوه‌. ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی ۱۹۹۹ له‌ یۆنسکۆ خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ تاکوو له‌ ساڵی ۲۰۰۸ ده‌نگی پێدرا و کرایه‌ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تی دان و پشتیوانی کردن له‌ زمانی دایکی له‌ سه‌رتانسه‌ر جیهان ئه‌نجام بوو.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئێران وتی: له‌ ئێران ۷۴ زمانی دایکی بوونی هه‌یه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌کان قسه‌ی پێده‌که‌ن و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین تاکوو بپارێزرێن. ئێمه‌ نابێت ئه‌مه‌ له‌ یاد بکه‌ین که‌ مرۆڤ له‌ خۆش ترین و سه‌خت ترین ساته‌کانی ژیانی به‌رده‌وام په‌نا بۆ زمان ده‌بات و به‌ زمان هه‌س و نه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێت.

وتیشی: نابێت که‌س به‌ هۆی زمانی زاراوه‌که‌ی گاڵته‌ی پێبکرێت، به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م دیارده‌ ناشرینه‌ بوونی هه‌یه‌ و زۆر جار که‌سه‌کان به‌ هۆی زاواوه‌ و زمانی دیکییه‌وه‌ گاڵته‌ی پێ ده‌کرێت. زمان شتێک نییه‌ که‌ که‌سه‌کان خۆیان هه‌ڵیانبژاردبێت و هیچ زمانێک له‌ زمانێکی دیکه‌ که‌متر نییه‌ و فه‌ن و ڕێززمانی تایبه‌ت به‌ خۆیی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ کۆتایی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ له‌ ژماره‌یه‌ک چالاکی زمانی کوردی ڕێز گیرا.

News Code 17008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =