وەزیری دەرەوەی ئێران و نێچیرڤان بارزانی دیداریان کرد

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مۆنیخ دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ په‌راوێزی سێیه‌م و دواڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی مۆنیخ له‌ ئه‌ڵمانیا، ئێواری یه‌كشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كۆ بووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕی و په‌یوه‌ندیى دێرین و‌ دۆستایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و په‌ره‌پێدانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانی له‌وێ، ڕه‌وشی ئێستا و دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خرانه‌ به‌ر باس و، له‌مباره‌یه‌وه‌ چاره‌كردنی پرسه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات كرایه‌وه‌.

تاوتوێكردنی ڕه‌وشی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو كه‌ تیایدا د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و دڵشاد بارزانى نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوون.

News Code 16997

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =