۳۰۰ کیلۆمەتر لە خاکی سووریا پێشڕەویمان کردووە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێشڕەویی ٣٠٠ کیلۆمەتریی دووجای هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناو خاکی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون ٣٠٠ کیلۆمەتری دووجا بۆ ناو خاکی سووریا پێشڕەویان کردووە.

شایانی باسە کە تورکیا لە رۆژی ٣٠ی مانگی سەرماوەز بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سووریا و لە قەوارەی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون سنوورەکانی ئەو وڵاتەی بەزاندووە و هەنگاوی ناوەتە ناو خاکی سووریا و بنکەگەلی کوردەکانی یەپەگە لە شاری عەفرینی کردۆتە ئامانج.

News Code 16972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =