شەڕی ناوخۆیی تەکفیرییەکان لە دەرعا/ هێرشی تۆپخانەیی بۆ سەر حەڵەب

پێکدادانی توند لە نێوان تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە گەڵ یەکتر و هەروەها هێرشی تۆپخانەیی تەکفیرییەکان بۆ سەر حەڵەب لە گرنگترین گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی سووریا دێنە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سانا، تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە سووریا جارێکی تر نیشتنە گیانی یەکەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی ناسراو بە سوپای ئازاد لە گەڵ تیرۆریستەکانی داعش لە دەڤەری ڕۆژاوای دەرعا بە توندی پێک هەڵپرژان.

تا ئێستا ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئاکامی ئەو پێکدادانە بڵاو نەبووەتەوە.

لە لایەکی ترەوە، تیرۆریستە تەکفیرییەکان هەروا خەریکی درێژەدان بە کارەکانی خۆیان دژی خەڵکی سڤیلن لە سووریا.

لە هەمان پێوەندیدا، تەکفیرییەکان ناوچەی موحافزە لە حەڵەبیان کردە ئامانج.

News Code 16961

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =