ڕۆژانه‌ به‌ دەیان ملیار ویروس ده‌ڕژێته‌ سه‌ر زه‌وی

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ نیشان ده‌دات که‌ ڕۆژانه‌ به‌ ده‌یان ملیار ویرۆس له‌ ئه‌تمۆسفری زه‌وییه‌وه‌ ده‌بارێته‌ خواره‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ لایڤ ساینس، زانایانی زانستی پزشکی له‌ دواین لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌ سه‌ر ویروسه‌کان تێگه‌یه‌شتوون که‌ له‌ ئه‌تمۆسفری زه‌وییه‌وه‌ جاری وه‌ها هه‌یه‌ به‌ ده‌یان ملیار ویروس ده‌بارێته‌ خواره‌وه‌.

زانایانه‌ بۆ ئه‌نجام دانی لێکۆڵینه‌وه‌ چوونه‌ ئه‌تمۆسفری گۆی زه‌وی و لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تیان ئه‌نجام داوه‌ که‌ به‌رزییه‌کی به‌ ۲۵۰۰ بۆ ۳۰۰۰ مه‌تر ده‌گات/

ئه‌وان له‌م لێکۆڵینه‌وه‌ تێگه‌یشتوون که‌ ڕای وا هه‌یه‌ که‌ ته‌نیا له‌ یه‌ک متری چوارگۆشه‌ی زه‌وی به‌ ده‌یان ملیۆن ویروس ده‌بارێت.

کرتیس سوتل زانای بواری ویرۆس ناسی له‌مباره‌وه‌ وتی: ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ ۸۰۰ ملیۆن ویروس له‌ هه‌ر یه‌ک میتر چوار گۆشه‌ی ئه‌تمۆسفری زه‌وی خۆیان جێگیر ده‌که‌ن. واتا هه‌ر ڕۆژ بۆ هه‌ر شارۆمه‌ندێکی کانادایی ۵ ویروس هه‌نبانه‌ ده‌کرێت.

سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش بارینی ئه‌م ئاسته‌ زۆره‌ له‌ ویروس په‌یوه‌ندی به‌ هاتنی ئانفۆڵانزاوه‌ نییه‌. ویروسه‌کان ناتوان هه‌ر له‌ خۆیانه‌وه‌ دروست بن و سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیانیان هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه‌ ویروسه‌کان زیاتر له‌ ۳۰۰ ملیۆن ساڵه‌ که‌ ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ و له‌ سه‌رتانسه‌ری زه‌وی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌. بڕێک له‌م ویروسانه‌ وه‌ک ئانفۆڵانزا و ئیبۆلا واگیردار و نه‌ۆخشکه‌رن به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌خۆشکه‌ر نین. ئه‌گه‌رچی ژماره‌ و جۆری ویرۆسه‌کان ڕوون نییه‌ به‌ڵام زیاد له‌ ۳۲۰ هه‌زار جۆر ویروس تاکوو ئێسته‌ گیانله‌به‌ره‌ شیرییه‌کان ناسراوه‌.

News Code 16931

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =