ناوچه‌که‌ لە بەرانبەر ترساندنە درۆییەکانی ئەمریکا هۆشیار بێت

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ پاگه‌نده‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران وتی: ناوچه‌که‌ ده‌بێت له‌ به‌رانبه‌ر ترساندنە درۆییەکانی ئه‌مریکا هۆشیار بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ پاگه‌نده‌کانی، دی کوتس، سه‌رۆکی ئیداره‌ی نیشتمانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی بوونی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ وتی که‌ ئه‌م پاگه‌ندانه‌ دووپاتە و بێ بنه‌مان. هیچ وڵاتێک به‌ قه‌د ئێران بۆ سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ هه‌وڵی نه‌داوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م شتانه‌ له‌مه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت که‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌ دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی ترس و نائارامی له‌ ناوچه‌که‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام درۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.

قاسمی وتی: ئه‌م سیاسه‌یه‌ سوودی باشی بۆ واشنتۆن هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری جیهان و ناوچه‌که‌ و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هۆشیاری باش که‌ ئاست ئه‌و ترسانه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و جیهان.

News Code 16925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =