هاوكارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

ژنڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل بەردەوامیی هاوكارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمه‌رگه‌ دوپات کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكی، لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازیی هەرێمدا لە هەولێر کۆبوویەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ، لەگەڵ ژنڕاڵ جین جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكی کۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  لەکۆبوونەوەکەدا "دۆخی سەربازی و ئـەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش خراوه‌ته‌ بەر باس.

هەروەها دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌كانی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ به‌غدا و داڤۆس تاوتوێ كرا و هیوایان خواست هه‌ردوولا بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌واوی كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق‌."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، دووپات كرده‌وه‌.

هاوکات ژنراڵ ڤۆتێل، به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپات كرده‌وه‌.

News Code 16919

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =