داهاتی گومرۆکەکانی کوردستان، لە سەدا ١٥٠ بەرز بۆتەوە

بەڕیوەبەری گشتیی گومرۆکی کوردستان لە بەرزبوونەوەی لە سەدا ١٥٠ی داهاتی گومرۆکاتی پارێزگا لە ماوەی ئەم ١٠ مانگەی ئەمساڵ هەواڵی دا و وتی: لە پێناو خزمەت گەیاندنی باشتر لە سنوورەکانی کوردستان هەوڵی زیاتر دەدەین.

بەختیار ڕەحمانی پوور لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بەوەی کە لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا ٨٣٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی گومرۆکی پارێزگاوە هەناردە کراوە، وتیشی: ئەو ئاستە هەناردەیە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٢٣ بەرز بۆتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەناردەی رۆژانە ٢،٥ ملیۆن دۆلاری لە سنوورەکانی پارێزگاوە ، ڕایگەیاند: زۆربەی کاڵا هەناردەکان بریتین لە میوە و سەوزی، کەرەسەی ماڵ کردنەوە، تراکتۆر و دەسکردی پەلاستیکی.

ناوبراو سەبارەت بە نرخی هاوردە لە رێگەی سنووری پارێزگاوە وتی: لەو ماوەیە ۵۲ هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی ۵۸ ملیۆن دۆلار کە بریتی بوون لە کەرەسەی هێڵی بەرهەم هێنان، مادەی سەرەتایی و ... لە رێگەی سنووری باشماخەوە هاوردەی پارێزگا کراوە، کە ئەو نرخە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو لە سەدا ١١٣ بەرز بۆتەوە.

بەڕێوەبەری گومرۆکی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە هاتوچۆی موسافیر لە سنووری باشماخەوە، ڕوونی کردەوە: ئەگەرچی سنووری سەیرانبەند لە ساڵی ٩٠ی هەتاوییەوە وەک سنوورێکی فەرمی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ناسراوە، بەڵام دەوڵەتی ناوەندی عێراق ڕەزامەندیی خۆی بۆ چالاکیی ئەو سنوورر ڕانەگەیاندووە.

ڕاشیگەیاند: لە ماوەی ئەم ١٠ مانگەی ئەمساڵدا ۵۰۰ هەزار موسافیر لە سنووری باشماخەوە هاتوچۆیان کردووە کە ئەو نرخە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو لە سەدا ١٠ بەرز بۆتەوە.

News Code 16908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =