دەیان سەربازی ڕووسی لە هێرشی ئەمریکا بۆ دیرەزور کوژراون

بلوومبێرگ ئیدعای کردووە کە لە هێرشی حەوتەی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر بنکەگەلی سوپای سووریا لە دیرەزور، بۆتە هۆی کوژرانی دەیان سەربازی ڕووسی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بلوومبێرگ ئەمڕۆ سێ شەممە لە هەواڵێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی ئاگادار، ئیدعای کردووە کە لە هێرشی حەوتەی ڕابردووی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەگەلی سوپای سووریا، دەیان هاووڵاتی ڕووسیش گیانی خۆیان لە دەست داوە.

بە ڕاپۆرتی بلوومبێرگ، دوو سەرچاوەی ڕووسی لەوبارەیە وتوویانە کە زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتیی ئەو وڵاتە کە لە ڕیزی سوپای سووریادا شەڕ دەکەن، لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەو هێزانە لە ناوچەی دیرەزوردا کوژراون؛ ئەو ژمارە کوژراوە بە پێی ئیدعای ئەو رۆژنامەیە زۆرترین ژمارەی کوژراوانی ڕووسی لە پاش شەڕی ساردن.

لە بەرامبەردا بەرپرسانی سەربازیی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە پەیوەندیان بەو هێرشەوە نەبووە و سوپای ئەمریکاش ئەو بابەتەی پشت ڕاست نەکردۆتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە جەیمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە بێ ڕوون کردنەوەی زیاتر لەو بارەیە، ڕووداوی لەو چەشنەی بە "سەر لێ شێوێنەر" وەسف کردووە.

لە درێژەی ڕاپۆرتی بلوومبێرگدا هاتووە: بەرپرسانی ئەمریکی وتوویانە کە بەر، هاوکات و تەنانەت پاش هێرشەکان بۆ سەر بنکەگەلی سوپای سووریا لە گەڵ هاوتایانی ڕووسیی خۆیان لە پەیوەندیدا بوونە.

News Code 16893

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =