۱۳ کوژراو و بریندار لە هێرشی مووشەکی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە عەفرین

ناسەی هەواڵ: 4227173 -
هێرشی مووشەکیی ئەمڕۆی سەربازانی سوپای تورکیا لە نزیکی نەخۆشخانەیەک لە شاری عەفرین ١٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، دوابەدوای هێرشی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر دەڤەری نەخۆشخانەیەک هەڵکەوتوو لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا کە بە سێ مووشەکی گراد ئەنجام درا لانیکەم سێ کەس کوژران و ١٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

هەواڵنێری رووسیا یەومیش راپۆرتی دا کە تۆپخانەی سوپای تورکیا ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار ناوەندی شاری عەفرینی بوردمان کرد.

چالاکڤانانی مافی مرۆڤیش رایانگەیاند کە کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی دمیلا هەڵکەوتوو لە لای ڕۆژاوای عەفرینی کردۆتە ئامانج.

دەستێوەردانی سەربازی سوپای تورکیا بە ناوی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون دژی شاری عەفرین تا ئێستا قوربانیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =