جانسۆن داوای کرد بەغدا قەدەغەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم هەڵبگرێت

ناسەی هەواڵ: 4227156 -
وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە حەیدەر عەبادی داوای کرد تاکوو هەرچی زووترە قەدەغەی گەشتە نێونەتەوەییەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، لە میانەی ڕایگەیاندراوێک وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئاماژەی دا: بوریس جانسۆن لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفوونی داوای لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد تاکوو هەرچی زووترە قەدەغەی گەشتی نێو نەتەوەی بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی هەرێم لا ببات.

 لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیە دا هەر دوو لایەن سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و عێراق گفتوگۆیان کردووە.

شایانی باسە، دەوڵەتی عێراق ماوەی ٤ مانگە گەشتی نێونەتەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی قەدەغە کردووە و ئەمە بە هۆی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بووە و ئەگەرچی هەرێم لە ڕیفراندۆم پاشگەز بووەوە بەڵام بەغدا تاکوو ئێستە ئامادە نەبووە ئەم گەماڕۆیە هەڵبگرێت.

ناردنی بۆچوون

5 + 9 =