داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ میسر ده‌کات/هه‌ڵبژاردن شرکه‌

گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ک وڵاتی میسری کرده‌ ئامانج و هه‌ڵبژاردنی به‌ شرک ناو برد و جه‌ختی که‌ بەردەوام دەبێت لە کاری تیرۆریستی له‌ بیاوانی سینا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ ڤیدیۆیه‌کی نوێی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ میسرییه‌کان کرد و ڕایگه‌یاند که‌ درێژه‌ ده‌ده‌ن به‌ شه‌ڕی چه‌کداری خۆیان له‌ دژی حکومه‌تی میسر.

داعش هه‌روه‌ها له‌م ڤیدیۆیه‌ داوای له‌ لایه‌نگرانی خۆی له‌ میسر کردووه‌ تاکوو بازگه‌کانی ده‌نگدان بکه‌نه‌ ئامانج و بیانته‌قێننه‌وه‌. شایانی باسه‌ که‌ مانگی مارسی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری میسر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

تیرۆریسته‌کانی داعش پاگه‌نده‌یان کردووه‌ که‌ هه‌ڵبژاردن شرک کردنه‌ و هه‌موو بازگه‌کانی ده‌نگدان ده‌بێت بته‌قێندرێته‌وه‌ چون هاوبه‌ش بۆ خودا دروست دکه‌ه‌ن و ئه‌مه‌ش شرکه‌.

ئۆپراسیۆنی به‌ربڵاوی سوپای میسر ڕۆژی هه‌ینی له‌ دژی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ بیاوانه‌کانی سینا ده‌ستی پێ کردووه‌. وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسریش له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی میسر حاڵه‌تی ئاماده‌ باشی ڕاگه‌یاندووه‌.

News Code 16886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =