کۆتایی بە شانۆگەری لە گەڵ داعش بهێنە

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنە لە کاره‌کانی ئەمریکا لە سووریا، داوای لە واشنتۆن کرد کە خێرا کۆتایی بە شانۆگەریی لە گەڵ داعش بهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، وێرای ڕەخنە گرتن لە ئەمریکا وتی: واشنتۆن دەبێ خێرا کۆتایی بە شانۆگەریی لە گەڵ داعش بهێنێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە ڕەنگدانەوەی بڕیارەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی ماڵی لە گرووپە چەکدارە کوردییەکانی سووریا لە سەر بڕیارەکانی ئەنقەرە، ڕاشیگەیاند: ئیدی شانۆگه‌ریی داعش له‌ سووریا و عێراق كۆتایی هاتووه‌. لێره‌وه‌ به‌ تایبه‌تی داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، ده‌مامكه‌كانتان لاده‌ن و به‌و ڕووخساره‌وه‌ وه‌رنه‌ به‌رانبه‌رمان كه‌ ئاشناین پێیان.

ئەگەرچی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا لە ساڵانی دواییدا تەشەنەی سەندووە، بەڵام پاڵپشتیی ئەمریکا لە گرووپە چەکدارە کوردییەکانی سووریا کە تورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێ و هەروەها ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە خاکی سووریا لە ژێر ناوی "چڵی زەیتوون" دۆخەکەی تەشەنەدارتر کردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا رۆژی ڕابردووش مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی: پەیوەندیی ئەمریکا و تورکیا لە خاڵێکی هەستیاردایە و بەرەوڕووی دابڕانی یەکجاری بۆتەوە و ئەو پەیوەندیانە یان تۆکمەتر دەبن یان بە یەکجاری لێک دادەبڕێین.

چاوش ئۆغڵۆ ئەو وتانەی پاش دیدار لە گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دۆناڵد ترامپ لە تورکیا دەربڕی.

هاوکات ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە لە رۆژانی ۲۶ و ۲۷ی رێبەندان سەردانی تورکیا دەکا و لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە کۆ دەبێتەوە.

News Code 16885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =