داگیرکەرانی ئەمریکی دەیانەوێت بنکەی هەمیشەیی لە عێراق بکاتەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە داگیرکەرانی ئەمریکی لە هەوڵی چێکردنی بنکەی هەمیشەیی و پاوەجێ لە عێراقدان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "السومریه نیوز"، حاکم زاملی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: داگیرکەرانی ئەمریکی لە هەوڵی چێکردنی بنکەی هەمیشەیی لە عێراقدان.

ناوبراو بە ئاماژە بە سەقامگیرکرانی نزیکەی ٨ هەزار هێزی ئەمریکی لە عێراقدا، وتی: ئەمریکاییەکان ئەمڕۆ بە دوای دەسپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕەوتی داگیرکاریان لە عێراقدان و بنکەگەلی عەین ئەسەد، کەیارە، بەلد و تاجی-یان بۆ ئەو مەبەستە لە عێراقدا چێ کردووە و ئەمە سەرەڕای چێ کردنی بنکەیەکی نوێ لە ڕێڕەوگەی والید لە سنوورە هاوبەشەکانی سووریا و عێراقە. ئامانجی ئەمریکا سازدانی هاوکێشەی دەسەڵات لە گەڵ ئێران و ڕووسیایە.

زاملی جەختی لە ناپێویستیی بوونی هێزی دەرەکی لە خاکی عێراقدا و زەروورەتی دەرچوونی خێرای ئەمریکییەکان لەو وڵاتە کرد و وتیشی: تەواو وڵاتان دەبێ ڕێز لە سەروەریی نیشتمانی عێراق بگرن.

News Code 16882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =