تورکیا دەستی کردەوە بە بوردومانی عەفرین

تورکیا بۆردومانی ناوەندی شاری عەفرینیان دەستپێکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیاکانی سەر بە کوردی سووریا؛ ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۴ی ڕێبەندان ،سوپا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە وڵاتی تورکیا دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنى ناوەندى شارى عەفرین.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خەڵکی ئاسایی کوردی سووریا گیانیان لەدەستداوە.

 راشگەیێندراوە کە بۆردومانەکان بە چەکی قورس ئەنجامدەدرێت و گەڕەک و ناوچە ئاوەدانەکانی عەفرینی کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی راگەیاندنی هەسەدە بوردومانی ئەمڕۆ نەخۆشخانەی عەفرینیش بەرکەوتووە.

  

News Code 16880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =