۱۰ شوێنی ئەفسووناوی کە لە ڕاستیدا بوونیان هه‌یه‌

بەردەوام لە ئەفسانەکاندا باس لە شوێنه‌ ئەفسووناوییه‌کان دەکرێت. لەم نووسراوه‌یه‌دا ۱۰ شوێنی ئەفسووناوی کە لە ڕاستیدا هەن، پێتان دەناسێنین.

١. ڤێنیزی چکۆلە (Little Venice)‌ – فەڕەنسا

راستە ئێوەش دەزانن کە ڤێنیز تەنیا لە ئیتالیایە، بەڵام ڤێنیزی چکۆلە ناوی ناوچەیەکە لە کۆماری فەڕەنسا کە بە هۆی هاوشێوەبوونی زۆری بە ڤێنیز، بەو شێوە ناوی لێ‌دەبرێت. خانووه‌کان لە یەک هێڵدا بە دەوری ڕووبارەوەن، بەرجەوەندێکی زۆر جوانیان بە ناوچەکە بەخشیوە. ئەو ماڵانە تا باشووری رۆژهەڵاتی شار بە یەک شێوە داڕێژراون و زۆربەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە یان باخەوانن و یان گەمی‌ڤان.

۲. دارستانی ‌Hoh Rain‌ – واشنتۆن ‌‌‌

ئەم دارستانە لە باکووری رۆژئاوای ئەقیانووسی ئارام هەڵکەوتووە. دارستانی ‌Hoh‌ یەکێکە لە باشترین و جوانترین نموونەی دارستانە چڕەکانی فێنکایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ناسراوەترین و پڕلایەنگرترین شوێنه‌ گەشتیارییه‌کانی ئەو ناوچەیە دێتەئەژمار. لە ماوەی وەرزی زستاندا بەردەوام لەو دارستانانە باران دەباری کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی سەرسەوزتربوونی دارەکان و ڕووانی چەشنە جۆراوجۆرەکانی گژ و گیا لەو دارستانە.

‌۳. ‌ Ta Prohm‌ – کامبووج

Ta Prahm‌ ناوی مۆدێڕنی پرستگەیەکە لە ئانگکۆر کە بریتییە لە کۆمەڵێک تاوەر و دیوار کە بە شێوەی سەیر و خولیایی کەوتوونەتە ناو بنچکە بەربڵاو و پەل داکوتاوەکان. ‌Ta Prohm‌ یەکێکە لە پڕگەشتیارترین شوێنەکانی جیهان کە لە لیستی زۆر کەسدا بۆ گەشتەکەنیان ناوی هاتووە. زۆربەی ئەوانەی سەردانی ئەم شوێنە دەکەن لایان وایە ‌Ta Prohm‌ یەکێک لەو شوێنانەیە کە سەدانسەد دەبێ لە ماوەی ژیانتاندا لە نزیکەوە بیبینن.

۴. کۆشکی ‌‌Neuschwanstein‌ – ئاڵمانیا‌‌

ئەم کۆشکە هی سەدەی نۆزدەی زایینییە کە لە سەر تەپۆڵکێکی نزیک بە گوندی ‌Hohenschwangau‌ لە باشووری رۆژئاوای باواریای ئاڵمانیادا هەڵکەوتووە. مێژووی ئەم کۆشکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتیی لۆدڤیگی دووهەم لە ساڵی ۱۸۸۶ و حەوت حەوتە پاش مەرگی ئەو لە ڕووی گەشتیاران کراوەتەوە. ئەم پادشایە بە هۆی شەرمێون بوونی حەزی نەدەکرد زۆر لە بەرچاوی جەماوەر دەرکەوێت، بەو پێیە کۆشکی ئەو لە سەر ئەم تەپۆڵکە بە دوور لە ژیانی گشتیی جەماوەر چێ‌کرا. ئەمڕۆکە خەڵکێکی زۆر بۆ بینینی ژیانی کەسێنیی ئەو پادشا شەرمێونە سەردانی کۆشکەکەی دەکەن.

لە وەرزی هاویندا رۆژانە نزیک بە ٦٠٠٠ کەس سەردانی ئەو کۆشکە دەکەن، کۆشکی

Neuschwanstein‌ ‌یەکێکە لە ناسراوەترین قەڵاکان لە کۆی ئەورووپادا.

۵. قەڵای ‌Chenonceau‌ – فەڕەنسا

قەڵایەکە کە لە سەدەی شازدەهەمی زایینی بنیات نراوە و لە باکووری ڕووباری ‌Cher‌ هەڵکەوتووە و بەرجەوەندێکی فانتێزیی بەرهەم هێناوە.

‌۶.‌ گوندی کارمێل ‌(Carmel Village)‌‌ – کالیفۆرنیا

‌شەقامەکانی ئەم گوندە دەڵێی لە کتێبە حەقایەتە ئەفسانەییەکانەوە سەری دەرهێناوە، جوانییەکانی گۆشەوکەناری ئەم گوندە دەبێتە هۆی ڕاچڵەکینتان. گەشتیاران تەنیا کەسانێک نین کە حەز لەم گوندە دەکەن، بەڵکوو هونەرمەندان و شێوەکارانیش گەلێ جار بۆ وێناکردنی ئەو جوانییانە سەردانی ئەم گوندە دەکەن. ئەنجامی ئەو شێوەکاریانەش لە پیشانگایەک لەم گوندەدا نمایش دەدرێت.

۷.‌ پەرژینی تاریک ‌(The Dark Hedges)‌‌ – ئیرلەندی باکوور ‌‌

ئەم ناوچەیە یەکێکە لە دیاردە سروشتییەکانی ئیرلەندی باکووری کە زۆرترین وێنەگریی لێ‌کراوە و هەروەها یەکێکە لە ناسراوەترین و پڕگەشتیارترین ناوچە گەشتیارییەکان. دارودرەختگەلێک کە تۆنێل‌ئاسا بەرجەوەندێکی ڕۆمانسی و خولیایی بەرهەم هێناوە، دەوترێت ئەم دارودرەختگەلە لە سەدەی ١٨ی زایینیدا چێندراون.

۸. ناوەندی مێژوویی ‌Cesky Krumlov‌ – چێک ‌‌‌‌

اCesky Krumlov‌ شارێکی چکۆلەیە لە باشووری ناوچەی ‌Bohemian‌ لە کۆماری چێک کە تێیدا قەڵای ‌Cesky ‌Krumlov‌یش هەڵکەوتووە. ئەم ناوچەیە کە بەشێکە لە میراتی تۆمارکراوی یۆنێسکۆ، تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ۱۳ی زایینی و تەواو پێکهاتەکەی بە هەمان شێوەی سەرەتایی و مێژوویی خۆی بە بێ‌دەستێوەردان ماوەتەوە.

۹. کلێسەی مۆنت سێنت میشێلAbbaye du Mont-Saint-Michel) )‌ ‌‌‌‌- فەڕەنسا

کلێسەی مۆنت سێنت میشێل لە دوورگەیەک هەر بەو ناوە لە نۆرماندیی فەڕەنسا هەڵکەوتووە. ئەم کلێسەیە یەکێکە لە گرینگترین ناوەندەکانی زیارەتکاری لەم ناوچەیە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەشتەمی زایینی. ئەم بینایە نموونەیەکی بەرچاوە لە نژیارڤانیی سەدەکانی ناوەرواست کە هەم وەک بینایەکی سەربازی بەهرەی لێ‌وەرگیراوە و هەمیش وەک ناوەندێکی ئایینی.

‌۱۰.‌ ‌ ‌ئەشکەوتی کرمی شەوتاو  (Waitomo Glowworm Caves) ‌– نیوزلەند

ئەم ئەشکەوتە لە نیوزلەند هەڵکەوتووە و بە ئەشکەوتی "کرمی شەوتاو" ناوی لێ‌دەبرێت. ئەم کرمە شەوتاوانە زۆر وردیلەن، بە چەشنێک کە دیتن و دۆزینەوەی هەرکامەیان زۆر دژوارە، بەڵام لەو ڕووەوە کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لەو ئەشکەوتەدان لە پەنای یەکتریدا دروشانەوەیەکی سەرسوورهێنەریان خوڵقاندووە. ئەو بوونەوەرە سەیر و سەمەرانە بۆ ڕاو و خۆراک خۆیان لە میچی ئەشکەوتەوە هەڵدەواسن و تا برسیتر بن زیاتر دەدرەوشێنەوە.

 

News Code 1688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =