لە گوندێکی قەزای زاخۆ؛

پەکەکە هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا

ناسەی هەواڵ: 4226897 -
لە گوندێکی قەزای زاخۆ پەکەکە هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا و شەڕ بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێرى ئین ئاڕ تى ڕایگەیاند: بەیانى ئەمڕۆ سێ شەمە 24ی ڕێبەندان ، شەڕ لەنێوان پەکەکە و سەربازانى تورکیا ڕوویداوە لە گوندى گرێ بى لە ناحیەى باتیفاى سەر بە قەزاى زاخۆ هەتا ئێستا دیار نییە زیانەکان چین.

وتیشى: "سەرەتا پەکەکە هێرشى کردووەتەسەر بنکەکەى سوپاى تورکیا و دواتریش سوپاى تورکیا بە تۆپ و فڕۆکە وەڵامیان داونەتەوە و زیانى گەورە بەر گوندەکە کەوتووە".

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئەوەشى وتووە کە"هەتا ئێستا شەڕ بەردەوامە".

نیشانەکان

ناردنی بۆچوون

1 + 4 =