ئەمریکا زیاترین هاوکاری پێشکەش بە کوردی سووریا دەکات

ناسەی هەواڵ: 4226874 -
چەند مێدیایەکی ڕۆژئاوایی ڕایانگەیاند پەنتاگۆن بە بەهای ۱.۴ ملیار دۆلار هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی سووری‌ا و هێزە عێراقییەكان دەكات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانی مێهر لە ڕۆیترز، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڕی ۱.۴ ملیار دۆلاری تەرخان كردووە بۆ یارمەتی دانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سووریا و عێراق.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتەكە لە چوارچێوەی بودجەی گشتی ساڵانەی خۆی، كە زیاتر لە ۷۰۰ ملیار دۆلارە ئەو بڕە پارەیەی بۆ هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی سووری داناوە، كە لەو بڕە پارەیەش هاوكاری هێزەكانی عێراق دەكات.

ئەمریكا ئەو بڕە پارەیەی بۆ دژایەتی داعش لە عێراق‌ و سووریا تەرخان كردووە و لەمساڵدا لەبەرنامەیەكدا هاوكارییەكان دەداتە ئەو هێزانەی شەڕی داعش دەكەن.

بەپێی سەرچاوەكان لەناو ئەو هێزانەی ئەمریكا لە سووریا هاوكارییان دەكات، یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە هەیە و زیاترین یارمەتی و هەوکاریان هاوكارییان ڕادەست دەكات‌ و بڕیارە بە بڕی ۵۵۰ ملیۆن دۆلار چەكیان بۆ دابین بكات.

شایانی باسە ئەمریكا لە ساڵی ۲۰۱۴وە دەستی بە هاوكاری یەپەگە كردووە و هاوكارییەكانیش بەردەوامی هەیە، كە ئەوە نیگەرانی توركیای لێكەوتووەتەوە.

ناردنی بۆچوون

4 + 7 =