بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی یەکەمین فستیڤاڵی فیلمی خوێندکاریی رێگا کە لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ١٠٠ لە تاران سێ خەڵاتی سەرەکی ئەو مێهرەجانە لە لایەن هونەرمەندانی کوردستانی-یەوە مسۆگەر کرا و شەوی ڕابردووش لە سی و شەشەمین فستیڤاڵی فیلمی فەجر دوو هونەرمەندی پارێزگای کوردستان لە نێوان بەربژێرانی خەڵاتەکان بوون و ئەمە دەسەلمێنێت کە چیها لێهاتوویی باشمان لە بواری فیلمسازیدا هەیە.
مورادی بە ئاماژە بە بەرهەم هێنانی و پاڵپشتی بۆ بەرهەم هێنانی ۲۱ کورتە فیلم لە لایەن حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە، وتی: چاوەروان دەکرێت کە هونەرمەندانی گەنجی کوردستانی بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگی خۆجێی و لۆکاڵی بەرهەمی شاز و گرینگ ئاراستە بکەن.
وهبیریشی هێنایەوە کە کەڵک وەرگرتن لە بەرهەمی داهێنەرانە و نوێخوازی لە بەرهەمەکان، بەشێکی دیکەی پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ بەرهەم هێنانی کورتە فیلمی تایبەتی و شاز لە پارێزگای کوردستانە.
بۆچوونی ئێوە