به‌ڕێوه‌به‌ری گومروکاتی کوردستان هه‌واڵی دا:

گومرۆک له‌ بازاڕچه‌ کاتییه‌کانی سنووری کوردستان جێگیر ده‌کرێت

ناسەی هەواڵ: 4226611 -
به‌ڕێوه‌به‌ری گومروکاتی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی ئیداره‌ی گومروکی کوردستان له‌ بازاڕچه‌ سنوورییه‌کانیش جێگیر ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌م بازاڕچانه‌ ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ختیار ڕه‌حمانی پوور ئه‌مڕۆ له‌ کۆنفڕانسێکی مێدیایی وتی: دروشمی ئه‌مساڵی ئێمه‌ دابین کردنی ئه‌رخه‌یانی بۆ که‌رتی کار و بازه‌رگانی بوو. هه‌روه‌ها ئێمه‌ هه‌وڵێکی زۆرمان داوه‌ که‌ کاره‌کانی گومرۆک په‌له‌ی زیاتری تێدا بکرێت.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ ئێستادا شارەکانی بانە و مەریوان و سنە بە ئینترنت کارەکانیان ئەنجام دەدرێت و خەڵک دەتوانن کەرەکانیان ۲٤ لەم ڕێگەوە جێبەجێ بکەن.

ڕەحمانی پوور وتی: هەروەها لە مانگی ڕێبەندانەوە جارێکی دیکە گەشتیارەکان دەتوانن بە ئۆتۆمبیلی خۆیان بێنە ئێران و سەردان بکەن. 

ئەو هەروەها سەبارەت بە بازاڕچە سنوورییەکان وتی: گەڵاڵەیەک داڕژاوە کە بەم پێیە هەموو بازاڕچە نافەرمییە سنوورییەکان ڕێکدەخرێت. لە ئێستادا ٥ بازاڕچەی سنووری بوونی هەیە کە دەکرێنە ۳ بازاڕچە، ئەم کارەش بە مەبەستی ڕێکخستنی کاروباری یاسایی کۆڵبەرەکانە.

بەڕێوەبەری گومرۆکاتی کوردستان زیادی کرد: لەمە بەدوا گومرۆک لەم ۳ بازاڕچە جگیر دەبێت و کاریکۆڵبەرەکان بە یاسایی ئەنجام دەبێت. ئێمە دوای ئاسانکارییەکان ئامادەین تاکوو لەم بازاڕچانە جێگیر ببین.

ناردنی بۆچوون

4 + 14 =