ویلایه‌تی:

بوونی ئێران له‌ سووریا درێژه‌ی ده‌بێت

ناسەی هەواڵ: 4226549 -
ڕاوێژکاری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتی: ئێران له‌ سووریا و به‌ مه‌به‌ستی به‌هێز کردنی به‌ره‌کانی خۆڕاگری و به‌ پێی ڕه‌زایه‌تی دیمەشق ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام وتی: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ تاران ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی واژۆ کرده‌ و پێبه‌ند ده‌بێت پێی. به‌ هیچ له‌ونێک هه‌موار کردنه‌وه‌ی به‌رجام قبوڵ ناکه‌ین، به‌رجام له‌ لایه‌ن ۷ وڵاته‌وه‌ واژۆ کراوه‌ و ده‌بێت درێژه‌ی هه‌بێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌ بوونی ئێران له‌ سووریاش وتی: ئێمه‌ وڵاتێکی گرنگی ڕۆژئاوای ئاسیاین و مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ وڵامی دۆستانی خۆمان له‌ ناوچه‌که‌ بده‌ینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ داوا بکرێت تاکوو سه‌باره‌ت به‌ به‌هێز کردنی به‌ره‌ی خۆڕاگری یارمه‌تیان بده‌ین، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ سووریا و عێراق هه‌ین به‌ بۆنه‌ی داواکاری ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وانه‌.

زیادیشی کرد: بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ نین چۆنه‌ مۆڵه‌ت به‌خۆیان ده‌ده‌ن که‌ ده‌ستێوه‌ردانی ناوچه‌که‌ بکه‌ن به‌ڵام نیگه‌رانن له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران. که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ فڕۆکه‌ ئیسڕائیلییه‌که‌ ڕووداوێکی مێژوویی بۆ فه‌له‌ستین بوو. ئیسڕائیل ده‌بێت بزانێت گه‌ر جارێکی دیکه‌ ئه‌م پێشێلکارییه‌ بکات وڵامی ده‌درێته‌وه‌، سووریا مافی خۆیه‌تی له‌ ئاسمانی خۆی به‌گری بکات.

ویلایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئاستانه‌ وتی: ئێران له‌م پڕۆسه‌یه‌ پشتیوانی ده‌کات، ئێران و ڕووسیا و تورکیا ده‌توانن ڕۆڵی ئه‌رێنیان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ هه‌بێت. ئێران سووریا به‌ هۆی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ ده‌وڵه‌تی یاسایی و خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی سووریا له‌م وڵاته‌یه‌. 

له‌ کۆتایدا جه‌ختیش کرد: ئێران له‌ سووریا و به‌ مه‌به‌ستی به‌هێز کردنی به‌ره‌کانی خۆڕاگری و به‌ پێی ڕه‌زایه‌تی دیمەشق ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ڵام نه‌ک به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ زایۆنییه‌کان باسی ده‌که‌ن به‌ڵکوو به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ له‌ نێوان ئێران و سووریا ڕێککه‌وتنی له‌ سه‌ر کراوه‌.

ناردنی بۆچوون

7 + 2 =