فەرماندەی گشتیی یه‌په‌گه‌:

پێشوازی له‌ هاتنی سوپای سووریا بۆ عه‌فرین ده‌که‌ین

ناسەی هەواڵ: 4226456 -
فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند: یەپەگە کێشەی لەگەڵ هاتنی سوپای ڕژێمی سوریا بۆ عەفرین نییە، لەپێناو بەرگری لە عەفرین و سنووری سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئێن ئارتی، سیپان حەمۆ فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەڕێی سکایپەوە ئەنجامیدا، وتی: دیمه‌شق هەمیشە دەڵێت عەفرین بەشێکە لە سووریا، ئێمەش دەڵێین ئەگەر بەشێکە لە سوریا، کەواتە دەبێت بە ئەرکی خۆت هەڵسیت .

سیپان حەمۆ ئاماژەی بەوەش کرد که‌  تائێستا هیچ هەنگاوێکی کردارەکییان لە دەوڵەتی سوریا دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر عەفرین نەبینیوە، جگە لە هەماهەنگییەکی سنووردار لەگەڵ هێزەکانی ده‌وڵه‌ت بۆ هاوردەکردنی پێداویستی مرۆیی بۆ عەفرین.

پێشتر و لە سەرەتاکانی دەستپێکردنی هێرشەکەی تورکیا، ئیدارەی کانتۆنی عەفرین داوای لە سوپای سوریا کرد بەرگری لە عەفرین بکات و ڕووبەڕووی هێرشەکانی تورکیا بوەستێتەوە.

ناردنی بۆچوون

2 + 12 =