ڕۆیتێرز ڕایگەیاند:

تێچووی ئاوەدان کردنەوەی عێراق پاش داعش زیاتر لە ٨٨ ملیار دۆلارە

ناسەی هەواڵ: 4226254 -
مێدیایەکی ڕۆژاوایی بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی عێراقی تێچووی ئاوەدان کردنەوەی ئەو وڵاتە پاش داعشی به‌ ٨٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاوەدان کردنەوەی عێراق پاش ٣ ساڵ شەڕ لە گەڵ داعش ٨٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە کە بەشێکی ئەبێ بە بەپەلە  تورخان بکرێت.

ئەوسا عەبدولفەتاح بەرپرسی گشتی وەزارەتی پلان ڕێژی عێراق لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یارمەتی بۆ ئاوەدان کردنەوەی عێراق کە لە کوەیت بەڕێوەچوو، ئەو باسەی ڕاگەیاند.

بە تەی ئەو پرسە عێراقیە، نزیک بە ٢٢ ملیار دۆلار لە ئەو پارەیە ئەبێ بە شێوەی خێرا و به‌ زوویی بدرێته‌ عێراق و ٦٦ ملیار دۆلاری تریش ئەبێ دواتر ته‌رخان بکرێت.

عێراق لە دیسەمبەری ڕابردوودا پاش سێ ساڵ شەڕ لە گەڵ داعش، شکستی دا و بە شێوەی فەرمی سەرکەوتنی راگەیاند.

ناردنی بۆچوون

7 + 10 =