ئاسایشی ئەورووپامان لەبەرچاوە/ئەمریکا ژیرانە بڕیار بدات

سەرۆک وەزیرانی تورکیا به‌ ئاماژه‌ به‌ ئۆپراسیۆنی عه‌فرین وتی: ئاسایشی ئەورووپایشمان لەبەرچاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ئەناتۆڵی، بیناڵی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەمرۆ و بە بێ ئاماژە بە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنقەرە لە خاکی سووریا بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەکان و بێ بە ئیزنی دەوڵەتی یاسایی دیمه‌شق لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد: بۆ چارەسەری تەواوی مەترسیی تیرۆریزم لە عەفرین و ناوچەکانی تر هەنگاو هەڵدەگرین. بۆ ئەو کارەش پێوایستمان بە ئیزنی کەس نییە. لە تەواوی ئەو یاسا نێودەوڵەتییانە کە لە بوارەدا هەیە، کەڵک وەردەگرین.

بیناڵی یڵدرم وتیشی: ئەگەر تورکیا بە سەر ئەو ناوچە زاڵ نەبێت، ئەورووپا تاوانێکی قورس لە سەر قەیرانی پەنابەران و شەپۆلی تیرۆریزم دەدات. بەداخەوە وڵاتانی ئەورووپی سەرەنج نادەنە ئەو ڕاستیە.

ناوبراو بە واشنتۆنیشی وت: ئەمریکا هاوپەیمانی ئێمە لە ناتۆ ئەبێ ژیرانە بڕیار بدات. ئەمریکا ئابێ بزانێت کە پاڵپشتی لە گرووپێکی تیرۆریستی بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم باش نییە.

News Code 16860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =