پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا بەرەوڕووی دابڕانی یەکجاری بۆتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا بەر لە دیداری لە گەڵ هاوتای ئەمریکیی خۆی لە ئەنقەرەدا هۆشداری دا: پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا بەرەوڕووی دابڕانی یەکجاری بۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ ئەمڕۆ دووشەممە و بەر لە دیداری لە ڕێکس تیلەرسۆن هاوتای ئەمریکیی خۆی لە ئەنقەرەدا هۆشداری دا: پەیوەندیی ئەمریکا و تورکیا لە خاڵێکی هەستیاردایە و بەرەوڕووی دابڕانی یەکجاری بۆتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی لە ئەستەنبۆڵ لەوبارەوە ڕایگەیاند: ئێمە دەتوانین پەیوەندییەکانمان تۆکمەتر بکەین یان ئەوەی کە بە یەکجاری لێک داببڕێین.

مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وتیشی: ئەگەر ئەمریکا هەنگاوی پێویست هەڵنەگرێت، ئێمە لە ناوچەکانی دیکەی وەک مەنبەج هەنگاوی پێویست هەڵدەگرین.

News Code 16859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =