کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز کرد

ناسەی هەواڵ: 4226165 -
جێگری سکێرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عەلی، جێگری سکێرتێری یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌مباره‌وه‌ له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک نووسی: له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیلامی ئێران به‌ ڕێبه‌ری ئیمام خومه‌ینی (ره‌) پیرۆزبایی خۆم و هاڤڵانی یه‌کێتی نیشتمانی پێشکه‌ش ده‌که‌م.

ئێران یه‌کێکه‌ له‌ وڵاته‌ کاریگه‌ر و به‌هێزه‌کانی ناوچه‌که‌ و کاریگه‌ری دیار و به‌رچاوی به‌ سه‌ر ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌ر بۆیه‌ داخوازین که‌ بە هاوکاری یه‌کتر سه‌قامگیری و ئارامی زیاتر  بۆ ناوچه‌که‌ به‌رهه‌م بێنین و ببینه‌ هه‌وێنی به‌رقه‌رای ئاشتی و به‌دی هێنانی خه‌ون و ئامانجه‌کانمان.

ناردنی بۆچوون

3 + 1 =