زیاتر لە ڕابردوو توانی مووشەکیمان بەهێز دەکەینەوە

سەرۆکی زانکۆی بەرەڤانی نەتەوەیی وتی: پتەوتر لە ڕابردوو ڕێگای بەهێز کردنەوەی هێزی مووشەکی خۆمان تێدەپەرێنین.

سەردار ئەحمەد وەحیدی سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرەڤانی نەتەوەیی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە پرسێک کە بڕێ لە بەرپرسانی ئەمریکا و ئەورووپا هێناویانەتە ئاراوە لە سەر دووبارە دانوستان کردن لە سەر بەرجام و توانی بەرگری و هێزی مووشەکی ئێران وتی: بەشداری بە شکۆی نەتەوەکەمان لە ڕێپێوانی سەرتانسەری ٢٢ی ڕێبەندان نیشانی دا کە خەڵک هیچ بایەخێک نادەن بە قسەکانی ئەوان.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە نەتەوەی موسڵمانی ئێران گوێ نادەنە قسەکانی ڕژێمی سوڵتە، وتی: خەڵک پتەوتر لە جاران ڕێگای خۆیان لە بەهێز کردنەوەی دەسەڵاتی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی تێدەپەرێنن و هێزی بەرگری و مووشەکی بەهیز دەکەینەوە.

News Code 16849

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =