لە یەک ساڵی ڕابردوودا شکستەکانی ئەمریکامان بینی

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە یەک ساڵی ڕابردوودا شکستی ئەمریکامان بینی، چونکوو دەیانەویست لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە دەستێوەردان بکەن بەڵام شکستیان هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی سی و نۆیەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە وتنی ئەوەی کە خۆشحاڵم لە سی و نۆیەمین ساڵڕۆژی شۆرشی ئیسلامی ئەو سەرکەوتنە پیرۆزبایی دەکەم، وتی: ئەمساڵ دەچینە ناو چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ساڵێ داهاتوو ئەبێ بەڕاستی ساڵی گەورە بوونی ئەو شۆڕشە بێت.

نابراو زیادی کرد:  ئەبێ ساڵی داهاتوو یەکگرتووەیی نەتەوەییمان زیاتر بێت. دەوڵت، کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی هەوڵی زۆریان بدەن و دەیەی فەجری ساڵی داهاتوو دەیەی کردنەوەی هەزاران گەڵاڵە بێت.

News Code 16834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =