هەوڵ دەدەین رێگەی بەنگاربوونەوەی ئێران بدۆزینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێرای ئاماژە بە داکۆکیی واشنتۆن لە ڕژیمی زایۆنی بۆ بەرگری لە خۆی، بۆ جارێکی دیکە پاگەندەی ئەوەی کرد کە دەستدرێژی و زێدەخوازیی ئێران هەڕەشە لە خەڵکی ناوچە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، لە پاش دەستدرێژیی بەربڵاوی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا و لەوان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە، هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە ڕایگەیاند کە واشنتۆن بە توندی لە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگری لە خۆی پاڵپشتی دەکات.

ناورت وتیشی: ئەمریکا تەواو نیگەرانی توندوتیژییەکان لە سنووری ئیسرائیلە و بە تەواو هێزەوە داکۆکی لە مافی سەروەریی ئیسرائیل بۆ بەرگری لە خۆی دەکات.

پاگەندەی ئەوەشی کرد: بەرزبوونەوەی ئاگادارانەی هەڕەشەکان لە لایەن ئێران و دەستدرێژی و زێدەخوازیی تاران بۆ دەسەڵات نواندن و زاڵبوون، هەڕەشە لە تەواو خەڵکی ناوچە لە یەمەن-ەوە تا لوبنان دەکات.

ئادریان رێنکاین گالوڤی وتەبێژی پێنتاگۆن-یش سەبارەت بە دەستدرێژکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاکێ سووریا وتی: وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە نەبووە و ئیسرائیل نزیکترین هاوبەشی ئاسایشی ئێمە لەو ناوچەیە و ئێمە بە تەواو توانامانەوە داکۆکی لە مافی جەوهەری ئیسرائیل بۆ بەرگری لە خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەکان بۆ سەر ئەو وڵات و گەلە دەکەین.

وتەبێژی پێنتاگۆن لە درێژەدا ئیدعاشی کرد: ئێمە لە نیگەرانیی زۆربەی وڵاتان لە سەرتاسەری ناوچە سەبارەت بە چالاکییە تێکدەرانە و ناسەقامگیرانەی ئێران کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، ئاگادار و هاوبەشین و هەوڵ دەدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە ئاژاوەگێڕانەکانی ئێران رێگەچارەیەکی نێودەوڵەتیی گەورەتر بدۆزینەوە.

شایانی باسە، لە دوای دەستدرێژیی بەربڵاوی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا، سوپای ئەو وڵاتە توانی دوو فرۆکەی F۱۶ و F۱۵ی ئیسرائیلی بپێکێت.

ڕژیمی زایۆنی هەوڵ دەدات تا بە کردنە بیانووی گەشتی فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئێرانی لە ناوچە داگیرکراوەکان، ڕووداوەکانی رۆژی شەممە ۱۰ی فێوریە/ ۲۱ی رێبەندان بخەنە ئەستۆی ئێرانەوە.

News Code 16828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =