"موهاجر"ی تەیار بە بۆمبای "قائم"؛ چەکی دژە تیرۆریستان

فرۆکەی بێ فرۆکەوانی «موهاجر-۶» تەیار بە بۆمبای زیرەکی "قائم" وەک نوێترین دەسکەوتی بەرگری وڵات، چەکێکی مەرگهێنەر دەبێت لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانی وڵات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسەت: پاش درێژەخایاندنی شەڕ لە ساڵی ١٣٦٢ و سەرهەڵدانی پێداویستییە نوێیەکان لە بەرەکانی شەڕ، چالاکییەکی بەربڵاو بۆ بەکارهێنانی فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە شەڕدالە لایەن پیشەسازیی بەرگریی وڵات، زانکۆکان و پیشەسازیی سوپا دەستی پێکرد. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا فرۆکەی بێ فرۆکەوانی "موهاجر" بەرهەم هات کە ئەو هەنگاوە بەرهەمێکی فیلمیی بە هەمان نێو لە لایەن "ئیبراهیم حاتمی کیا"وە بە دواوە بوو.

پاش بەرەڤانی پیرۆز، ڕەوتی توێژینەوە و گەشەدان بە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان لە پیشەسازیی قودسی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئاسمانی هێزی چەکداری درێژەی پێدرا و بووە هۆی بەرهەم هاتنی بنەماڵەی فرۆکەگەلی "موهاجر" کە ئەمڕۆکە یەکێکە لە بنەماڵە گرینگەکانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بەرهەم هاتووی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕوونوێنی کردنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی "موهاجر-٦" بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار

دوانمونەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانێکی بنەماڵەی موهاجر ڕوونوێنی کرابێت؛ "موهاجر-٦"ـه که لە خاکەلێوەی ئەوساڵدا و لە کاتی سەردانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار لە پیشانگای دەسکەوتگەلی بەرەڤانی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری ڕوونوێنی کرا. پاش ئەوەش ئەو فرۆکەیە لە پیشانگای ئاسمانیی ماکس ٢٠١٧ی ڕووسیا نمایش درا.

"موهاجر-٦" فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی تاکتیکی و ڕەزمییە کە لە لایەن پیشەسازیی قودسی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئاسمانیی هێزی چەکداری لە ئاستێکی بەربڵاودا بەرهەم هێنرا. ئەو فرۆکەیە بۆ ڕاسپێردراوە جۆراوجۆرە سەربازی و ناسەربازییەکان داڕێژراوە و بۆ ڕاسپێردراوە سنوورییەکان، گەشتی کەبارەکان و ژینگە گونجاوە.

فرۆکەی بێ فرۆکەوانی "موهاجر-٦"

"موهاجر-٦" کە لە مۆدێلی بال‌بالا "High-Wing"یه، بە هۆی جۆری داڕشتەی دەتوانی تا ٤٠ کیلۆگرام قورسایی لە سەر هەر کام لە پێگەکانی دابەستنی چەک لە ژێر باڵەکانی وەک مووشەکگەلی رێنوێنی لەیزێری و هەموو جۆرە بۆمبایەکی رێنوێنی کەر و هاویشتنی ئازاد، هەڵگرێت.

سیستەمی EOAS-۱۸A ژێر نۆکی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی "موهاجر-٦"

"موهاجر-٦" بە کەڵک وەرگرتن لە هەمووجۆرە سیستەمێکی ناسێنەرەوەی ئەلەکترۆئێپتیکی، لەیزێری و سەروسووری EOAS-۱۸A لە نوکی خۆیدا، توانای بینین و چاوەدێریی وردبینانەی شەڕەکانی بە شێوەی چرکەیی هەیە. لە ئیمکانات و تایبەتیگەلی دیکەی ئەو فرۆکەیە بەهرەمەند بوون لە سیستەمی بیستنی ئەلەکترۆنیکیی دوژمن (Elint)، بەرەنگاربوونەوەی شەڕی ئەلەکترۆنیکی (ESM)، سیستەمی تێکدەری پەیوەندیی ڕادیۆیی دوژمن و سیستەمی ناسینەوەی ئۆتۆماتە.

تایبەتمەندییە گشتییەکانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی "موهاجر-٦"

درێژایی باڵەکانی

۱۰ مەتر

درێژایی

۵.۶۷ مەتر

زۆرترین کێشی هەڵستان

۶۰۰ کیلۆگرام

مەودای ئۆپەراسیۆنی

۲۰۰کیلۆمەتر

بەردەوامی فڕین

۱۲ کاتژمێر

بەرزایی فڕین

۱۸۰۰۰ پا

زۆرترین خێرایی

۲۰۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا

"موهاجر-٦" لە رۆژانی ڕابردوو بە بۆمبای زیرەکی قائم دەوڵەمەند کرا کە لێهاتووییەکی بێ هاوتا لە بواری هێرشی دوورەمەودا دەبەخشێتە هێزی چەکداریی وڵات. ئەو چەکە نوێیە توانستی پێوشوێن گرتن و پێکانی ئامانجی وەستاو و لە جووڵەی تەنانەت لە کاتژمێرەکانی شەویشدا هەیە.

وردەکاریگەلێک لە بۆمبای زیرەکی "قائم"

بۆمبای زیرەکی قائم یەکێکە لە بۆمباگەلێک بە رێنوێنیی ئەلەکترۆئیپتیکی کە توانستی پێکانی ئامانجگەلێک لە مەودای ٦ کیلۆمەتریی هەیە. ئەو بۆمبا زیرەکە کە لە بەرامبەر تێکدانی شەپۆلی و شەڕی ئەلەکترۆنیکی خۆڕاگرە، توانستی پێوشوێن گرتنی ئامانجەکەی تا کاتی پێکانی هەیە.

تایبەتمەندییە گشتییەکانی بۆمبای زیرەکی "قائم"

زۆرترین بڕەوی ئۆپەراسیۆنی

۶۰۰۰ مەتر

سەرجەنگی

تەرکشی (۵۰۰ تەرکش)

کێشی سەرجەنگی

۱.۷ کیلۆگرام

کێشی بۆمبا

۱۹.۵ کیلۆگرام

درێژایی بۆمبا

۱۱۶ سانتی مەتر

تیرەی ئەستوورایی

۱۵.۳ سانتی مەتر

زۆرترین خێرایی پێوان

۳۱۰ مەتر لە چرکەدا

تایبەتمەندییەکی بەرچاو

داخراوە (ئەلەکترۆنیکی)

فرۆکەی بێ فرۆکەوانی "موهاجر-٦"ی دەوڵەمەند بە بۆمبای زیرەکی "قائم"

ڕادەستکرانی ئەو چەکە بە هێزی زەوینی سوپا دەتوانێ کارتی بردنەوەی سوپا لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنگەلی پاراستنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی گرووپگەلی تیرۆریستی بێ کە لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵاتدا ئامادەن. چونکا بە پێی تایبەتمەندییە کاراکانی "موهاجر-٦" و بۆمبای "قائم"، هەلی بینین و چاوەدێریی ناوچەی شەڕ و پێکدادن و ئاگرباران کردنی بنکەی دوژمنان دەڕەخسێت و هەڵبەت ئەو چەکە دەتوانێ ئاسایشی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیاش بۆ دراوسێکان بەرزتر بکاتەوە.

News Code 16819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =